ھەسەدە وەڵامی ھێرشەكانی توركیا دەداتەوە
داوای ھەڵوێست لە ھاوپەیمانان دەكەن
K24 - ھەولێر
گووته‌بێژی ھێزەكانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) رایدەگەیەنێت، وه‌ڵامی هێرشه‌كانی توركیایان داوەتەوە و سنوورەكانیان لە تیرۆرستان پاراستووە.
كینۆ گاربریێل گوته‌بێژی ھەسەدە به كوردستان24 راگه‌یاند: "له‌گه‌ڵ ئه‌مەریكا له‌سه‌ر هێڵن، بۆ ئه‌وه‌ی هێرشه‌كانی توركیا بوه‌ستێندرێت، بەڵام توركیا دەیەوێت كێشەكانی ناوخۆی بۆ دەرەوە بگوازێتەوە، ئەمەش بۆ پەردەپۆشكردنی كێشە ناوخۆییەكانی".
گوتیشی: "به گوێره‌ی توانا وه‌ڵامی هێرشه‌كانی سوپای توركیا دراوه‌ته‌وه و ئێمە سنوورەكانمان پارستووە و رێگەمان نەداوە تیرۆرستان دزە بكەن".
لە لایەكی دیكە رێزان گلۆ، راوێژكاری هێزه‌كانی سووریا دیموكرات بە كوردستان24 گوت: "پێویسته هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ڵوێستێكی روونی له‌باره‌ی هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر باكووری سووریا هه‌بێت و نابێ بێده‌نگ بن".
راشیگەیاند: "ئێمە بەڵێنمان بە گەلی خۆمان و جیھان داوە داعش و تیرۆرستەكانی دیكە لەناو ببەین، بەڵام دەبێ ھاوپەیمانان و ھێزە دیموكراتخوازەكانیش ھەڵوێستیان ھەبێ كاتێك دەبینن توركیا ھێرش دەكاتە سەر ھێزەكانمان و دەیەوێت خاكمان داگیر بكات".
ئاماژەی بەوەشكرد: "گەلی ئێمە لە ئامادەباشیدان بۆ بەرخۆدان دژی توركیا و ئێمەش بە ھەموو شێوەیەك بەرگری لە گەلەكەمان دەكەین".
ھ.م