بودجه‌ی 2019 لایه‌نه كوردییه‌كانی له به‌غدا كردووه‌ته یه‌ك
داوا ده‌كرێت لێژنه‌یه‌كی تایبه‌ت بچێته به‌غدا
K24 - به‌غدا:
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق و سه‌رۆكی سه‌رجه‌م فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان له‌باره‌ی پرسی پڕۆژه بودجه‌ی ساڵی 2019 عێراق و پشكی هه‌رێمی كوردستان له به‌غدا كۆبوونه‌وه، فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان داوا ده‌كه‌ن به زووترین كات شاندێكی شاره‌زای بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌رچاو روونیان له‌سه‌ر بودجه سه‌ردانی به‌غدا بكات. هاوكات سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان كۆكبوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه بودجه‌ی ساڵی دوو هه‌زار و نۆزده‌ی عێراق، كه‌موكوڕی و نا دادپه‌روه‌ری دژی هه‌رێمی كوردستانی تێدایه.
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق و سه‌رجه‌م سه‌رۆك فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا، له‌باره‌ی بودجه‌ی ساڵی دوو هه‌زار و نۆزده بیروبۆچوونه‌كانیان تاوتوێ ده‌كه‌ن. كورد له به‌غدا خۆی بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی كه‌موكوڕییه‌كانی ناو بودجه ئاماده ده‌كات، بڕیاره رۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو ئه‌و پرسه ببێته مشتومڕی گه‌رمی نێو هۆڵی په‌رله‌مانی عێراق. فراكسیۆنه كوردستانییه‌كانیش به‌نیازن كورد بۆچوونێكی هاوبه‌شی له‌سه‌ر پرسی بودجه هه‌بێت و پشكی هه‌رێمی كوردستان هه‌بێت. داواش ده‌كه‌ن به زووترین كات شاندێكی شاره‌زای بودجه له هه‌ولێر سه‌ردانی به‌غدا بكات و پرسی به‌رچاو روونی ته‌واویان پێبدات.
هه‌رچه‌نده لایه‌نه سیاسییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان، له‌سه‌ر چه‌ند پرسێكی سیاسی كۆك نین، به‌ڵام ئه‌مجاره ئه‌م ناكۆكییه له به‌غدا كاڵتر كرایه‌وه و له‌سه‌ر پرسی بودجه، فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان له به‌غدا هه‌ماهه‌نگییه‌ك له‌نێوانیاندا هه‌یه و هه‌وڵی لێكنزیكردنه‌وه‌ی خاڵه هاوبه‌شه‌كان ده‌ده‌ن و به‌یه‌كه‌وه داكۆكی له مافه‌كانی گه‌لی كوردستان له به‌غدا ده‌كه‌ن، داواش ده‌كه‌ن كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رجه‌م فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان له به‌غدا به‌رده‌وام بێت.
فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان له به‌غدا كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی بودجه‌ی دوو 2019ى عێراق كه‌موكوڕییه‌كی زۆری تێدایه و پێوستی به راستكردنه‌وه هه‌یه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته لیژنه‌یه‌كیان پێكهێناوه.
بڕیاربوو چه‌ند رۆژێكی له‌مه‌وبه‌ر په‌رله‌مانی عێراق کۆببێتەوە و بودجەی ساڵی 2019ی عێراق و پێکهێنانی لیژنە هەمیشەییەکانی پەرلەمان تاووتوێ بكات، به‌ڵام بۆ رۆژی دوو شه‌ممه‌ی داهاتوو دواخراوه.
ئ. م