کۆمپيوته‌رێكى هاوشێوه‌ى مێشکی مرۆڤ درووستکرا

یەکێک لە گەورەترین کۆمپیوترەکانی جیهان کە دەتوانێت زیاتر لە 200 ملیون پرۆسێس لە چرکەیه‌کدا ئەنجام بدات بۆ یەکەمجار پیشاندرا.

K24 – هه‌ولێر:

لێکۆڵه‌ره‌ به‌ریتانییەکان بە بودجەی 19.5 ملیۆن دۆلار کۆمپیوته‌رێکیان درووستکردووە، کە دەتوانێت لە یەک چرکەدا زیاتر لە 200 ملیۆن پرۆسێس هاوشێوەی مێشکی مرۆڤ ئەنجام بدات.

یەکێک لە گەورەترین کۆمپیوترەکانی جیهان کە دەتوانێت زیاتر لە 200 ملیۆن پرۆسێس لە چرکەیه‌کدا ئەنجام  بدات بۆ یەکەمجار پیشاندرا.

ئەم کۆمپیوته‌رە پرۆسیسۆرێکی یەک ملیونی هەیە، کە ناوی (SpiNNaker) لێنراوه‌.

SpiNNaker به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م کۆمپیوته‌رەکانی دیکەى جيهان، زۆرترین خانه‌ى هه‌سته‌وه‌رى هاوشێوه‌ى مێشكى مرۆڤى له‌ خۆ گرتووه‌.

ئەم کۆمپیوته‌رە دەتوانێت زیاتر یارمەتی لێکۆڵەرەکان بدات بۆ هەندێک لە نەخۆشییەکان وەکوو نەخۆشی پارکینسۆن لە كۆئه‌ندامى ده‌ماره‌ خانه‌ى مرۆڤ.

لێکۆڵەرەکانى زانکۆی مانچسته‌ر زیاتر لە 10 ساڵیان بۆ درووستکردنی ئەم (SpiNNaker)ـه‌ تەرخانکردووە.

هەرکام لە پارچه‌يه‌كى ئەم کۆمپیوته‌رە 100 ملیۆن بەشی تێدایە، کە دەتوانێت هاوشێوه‌ى ده‌ماره‌خانه‌ى مێشکی مرۆڤ كار بكات.

ستیڤ فۆرير به‌ڕێوبه‌رى ئەم پڕۆژەیە گوتی: لە راستيدا ئێمە ئامێرێکمان درووستکردووە، هاوشێوه‌ى مێشکی مرۆڤ کار دەکات.

گوتيشى: ئامانجی ئەم پڕۆژەیە دانانی یەک ملیون Chipset لە کۆمپیوته‌رێک کە بۆ شێوەسازی مێشکی مرۆڤ بووە.