كەجەكە دژی بڕیارەكەی ئەمەریكا ھاتەدەنگ
"ده‌بوایه ئه‌مه‌ریکا هه‌ڵوێستێکی ره‌خنه‌له‌خۆگرتنی ده‌رباره‌ی پیلانگێڕیی دژ به ئۆجەلان پیشان بدات"
K24 - ھەولێر
لە راگەیەندراوێكدا دژی بڕیاری ئەمەریكا بۆ دیاركردنی شوێنی سێ سەركردەی پەكەكە، ئه‌نجوومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌ری هاوسه‌رۆکایه‌تیی كۆما جڤاكێن كوردستان (که‌جه‌که) رایدەگەیەنێت، ئەو بڕیارە بێ بنەمایە و درێژەپێدەری ئەو پیلانگێڕییە نێودەوڵەتییەیە كە بۆ دەستگیركردنی عەبدوڵڵا ئۆجەلان بەڕێوەچوو.
لەو راگەیەندراوە ھاتووە: "ئه‌مه‌ریکا ده‌رباره‌ی هاوڕێیانی ئێمه جه‌میل بایک، دووران کاڵکان و موراد قه‌ره‌یلان، که له دامه‌زرێنه‌رانی په‌که‌که‌ن و کادیری پێشه‌نگی بزووتنه‌وه‌ی ئازادیی کوردن و ئێستا له‌نێو به‌ڕێوه‌به‌ریی په‌که‌که، که‌جه‌که و هه‌په‌گه‌دان، بڕیارێکی بێ بنه‌ما و تۆمه‌تباری داوه که ده‌ستگیرکردن ده‌سه‌پێنێت و ده‌ڵێن، هه‌ر که‌سێک جێگه‌ی ئه‌وان ئاشکرا بکات به پاره خه‌ڵات ده‌کرێت. ئه‌م هه‌ڵوێست و بڕیاره سیاسییه دوژمنانه‌یه که له دژی بزووتنه‌وه‌ی ئازادی دراوه، هیچ بنه‌مایه‌کی سیاسی، کۆمه‌ڵایه‌تی، ئه‌خلاقی، ویژدانی و حقووقی و گه‌ردوونی نییه. بڕیارێکه که به‌گشتی به هۆکاری ئایدیۆلۆژی و سیاسی دراوه، به‌ڵام به ره‌فتاری دوژمنانه ئه‌م بڕیاره دراوه".
كەجەكە راشیگەیاندووە: "پیلانگێڕییه‌که‌ی 9ی تشرینی یه‌که‌می 1998 که له دژی رێبه‌ر ئاپۆ ده‌ستی پێ‌کرد و 15ی شوباتی 1999 به دیلگرتنی له ئیمڕاڵی به‌ئه‌نجام گه‌یشت، ئه‌و پیلانگێڕییه به کامه ئامانج کرابێت، ئه‌م هێرشه‌ش خاوه‌نی هه‌مان ئامانجه. ئه‌م بڕیاره بێ بنه‌مایه‌ی ئه‌مه‌ریکا درێژه‌دان و پارچه‌یه‌که به پیلانگێڕییه‌که‌ی دژ به رێبه‌ر ئاپۆ. پیلانگێڕیی 1999 به‌هێز و وردبوونه‌وه‌ی قووڵی رێبه‌ر ئاپۆ و تێکۆشانی په‌که‌که له ئاستێکی گه‌وره‌دا پووچه‌ڵ کراوه‌ته‌وه، بزووتنه‌وه‌ی ئازادیی کورد بووه‌ته ئاکتۆرێکی گرینگ که کاریگه‌ری له سیاسه‌ته‌ته‌کانی رۆژهه‌ڵاتی ناوین ده‌کات. ئه‌م هێرشانه راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندییان به‌م راستییه‌وه هه‌یه".
لە بەشێكی دیكەی راگەیەندراوەكەیدا كەجەكە دەڵێت: "هۆکاره سیاسی و ئایدیۆلۆژییه‌کانی ئه‌مه‌ریکا، ناتوانن به بیانووی بێ بنه‌ما ئه‌م راستییه پێچه‌وانه بکه‌نه‌وه. حکوومه‌تی ئه‌مه‌ریکا که ره‌وایه‌تی له گه‌لی ئه‌مه‌ریکاش وه‌رگرتووه، ناتوانێت باوه‌ڕی گه‌لی ئه‌مه‌ریکا ده‌سته‌به‌ر بکات سه‌باره‌ت به‌و تۆمه‌ته چه‌په‌ڵانه. ئه‌م بڕیار و مامه‌ڵه‌یه‌ی ئه‌مه‌ریکا بۆ ده‌ستکه‌وتی ئابووری، بووه‌ته هاوکاری تاوانه‌کانی هێزه مێتینگه‌ره قڕکه‌ره‌کان. له کاتێکدا که ده‌بوایه ئه‌مه‌ریکا هه‌ڵوێستێکی ره‌خنه‌له‌خۆگرتن ده‌رباره‌ی پیلانگێڕیی ساڵی 1999ی دژ به رێبه‌ر ئاپۆ پیشان بدات، به مامه‌ڵه‌یه‌کی وه‌ها ئه‌مڕۆ ناچار ده‌بن لای گه‌ل باجه‌که‌ی بده‌ن و سبه‌ینێش له به‌رده‌م مێژوودا دادگه‌یی ده‌کرێن".
رۆژی 6/11/2018، چەند سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا بڵاویان كردەوە، ئه‌مه‌ريكا 5 مليۆن دۆلار ده‌داته هه‌ر كه‌سێك زانيارى له باره‌ى موراد قه‌ره‌يلان و 4 مليۆن دۆلار بۆ هه‌ر كه‌سێك زانيارى سه‌باره‌ت به جه‌ميل بايك و 3 مليۆن دۆلار بۆ هه‌ر كه‌سێك زانيارى له باره‌ى دوران كالكان بداته حكوومه‌تى ئه‌مه‌ريكا به مه‌به‌ستى ده‌ستگيركردنيان.