ئالڤێس: واز له یاریكردن ناهێنم تا له پرێمه‌رلیگیش یاری نه‌كه‌م
ناكرێت واز له یاریكردن بهێنم و پرێمه‌رلیگ تاقی نه‌كه‌مه‌وه
دانی ئالڤێس له دیمانه‌یه‌كدا كه له پێگه‌ی تێلێگرافی بریتانیا بڵاو بۆته‌وه، جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه ده‌یه‌وێت پێش ئه‌وه‌ی واز له یاریكردن بهێنێت ده‌بێت ئه‌زموونێكی تر له پرێمه‌رلیگ تاقی بكاته‌وه.
ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قی قسه‌كانی ئالڤێس ـه:
"ناکرێت من بێ ئەوەی لە پرێمەرلیگ یاری بکەم واز لە یاریکردن بهێنم، بۆیە دڵنیاتام دەکەمەوە پێش ئەوەی بە یەکجاری واز لە یاریکردن بهێنمم دەمەوێت لە ئینگڵاندیش پرێمەرلیگ تاقی بکەمەوە. لەوێ هاندەران زۆر رێز لە یاریزانەکان دەکرن و هەروەها یەکێک لە بە هێزترین خولەکانی جیهانە، هەربۆیە منیش وەکو هەموو یاریزانێک ئارەزوو دەکەم کە رۆژێک بێت و خۆم لەم خولە ببینمەوە، دووبارە پێتان دەڵێمەوە رۆژێک دێت و یەکتری لە پرێمەرلیگ دەبینەوە، بەڵام نازانم کەی ئەم شتە روو دەدات. ئەگەر بتوانم بەم زووانە پەیوەندی بە یانەیەکی پرێمەرلیگەوە بکەم، ئەوا باشتر دەبێت، ئەگینا چاوەرێ دەکەم تا ئەو کاتەی کە ئەم شتە روو دەدات.
دانی ئالڤێسی ته‌مه‌ن 35 ساڵ، له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ پاریس سانجێرمان كۆتایی دێت، ئالڤێس له‌گه‌ڵ سێڤییا 235 یاری كردووه، 15 گۆڵ و 29 ئاسیستی هه‌بووه، له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا 391 یاری كردووه و 21 گۆڵ و 99 ئاسیست، له‌گه‌ڵ یوڤێنتۆس 33 یاری، 6 گۆڵ و 7 ئاسیست، له‌گه‌ڵ سانجێرمان 41 یاری، 5 گۆڵ و 10 ئایسیستی هه‌یه.