له ئێران نه‌شته‌رگه‌رى جوانكارى "چاوى پشيله" و "گوێى كه‌ر" سزايان بۆ دياركرا
له رێى نه‌شته‌رگه‌رييه‌وه چاويان هاوشێوه‌ى چاوى پيشله و گوێچكه‌يان هاوشێوه‌ى گوێدرێژ ده‌گۆڕن
K24 – هه‌ولێر:
لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى كۆمارى ئيسلامى ئێران، ئه‌مڕۆ سزايه‌كى نوێيان بۆ ئه‌و پزيشك و كه‌سانه ديار كرد، كه له رێى نه‌شته‌رگه‌رييه‌وه چاويان هاوشێوه‌ى چاوى پيشله و گوێچكه‌يان هاوشێوه‌ى گوێدرێژ ده‌گۆڕن.
به گوێره‌ى سزاكه، هه‌ر پزيشكێك و هه‌ر كه‌سێك ئه‌و نه‌شته‌رگه‌رييه بكات، 10 رۆژ تا دوو مانگ به‌ند ده‌كرێت و 74 جه‌ڵده‌شى لێ ده‌درێت.
گوته‌بێژى ليژنه‌ى ياسايى له ئه‌نجوومه‌نى شوراى كۆمارى ئيسلامى ئێران، حه‌سه‌ن نه‌ورۆزى رايگه‌ياند، سزاكه هه‌ردوولا ده‌گرێته‌وه، هه‌م ئه‌و پزيشكه‌ى نه‌شته‌رگه‌رييه‌كه‌ى كردووه و هه‌ميش ئه‌وه‌ى نه‌شته‌رگه‌رييه‌كه‌ى بۆ كراوه.
ئه‌و به‌رپرسه‌ى ئێران روونيشيكردووه‌ته‌وه، ئه‌و جۆره نه‌شته‌رگه‌رييانه پێچه‌وانه‌ى ئادابى گشتى و ياساى كارپێكراوى ئێرانن.
به گوێره‌ى زانيارى كه‌ناڵه ئێرانييه‌كان، له نه‌شته‌رگه‌رى جوانكارى لوتدا ئێرانييه‌كان له پله‌ى يه‌كه‌مدان و ئێستاش ژماره‌يه‌ك كه‌س په‌يدا بوونه كه گوێيان وه‌كو گوێى گوێدرێژ درێژ و قوڵاغ ده‌كه‌ن و چاويان هاوشێوه‌ى چاو و برۆى پشيله ده‌ستكارى ده‌كه‌ن و ده‌يانه‌وێت خۆيان به‌و جۆره ئاژه‌ڵانه بچوێنن.
