به فه‌رمی مێسی دوو خه‌ڵاتی له‌سه‌ریه‌كی وه‌رگرت
مێسی به باشترین یاریزان و گۆڵكاری لالیگا ده‌ستنیشان كرا
له مه‌راسیمێكی گه‌وره‌دا، فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی ماركا باشترینه‌كانی وه‌رزی رابردووی لالیگایان دابه‌ش كرد، مێسی دوو خه‌ڵاتی له‌سه‌ریه‌كی وه‌رگرت.
ئێواره‌ی ئه‌مرۆ دووشه‌ممه، 12 نۆڤێمبه‌ری 2018، لیۆنێل مێسی كاپتنی یانه‌ی بارسێلۆنا خه‌ڵاتی باشترین یاریزان و گۆڵكاری لالیگای وه‌رزی رابردووی پێبه‌خشرا.
له مه‌راسیمه‌كه‌دا، یان ئۆبلاك گۆڵپارێزی سلۆڤینی یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید خه‌ڵاتی باشترین گۆڵپارێزی وه‌رزی 2017 ـ 2018ـی لالیگا وه‌رگرت.
لیۆنێل مێسی دوای وه‌رگرتنی خه‌ڵاته‌كه به میدیاكانی راگه‌یاند كه له لالیگا دڵخۆشه و هیچ بیرۆكه‌یه‌كی نییه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م خوله جێبهێڵێت.
لیۆ له به‌رسیڤێكی رۆژنامه‌نووساندا گوتی: ناتوانم جوانترین گۆڵی وه‌رزی رابردووی خۆم دیاری بكه‌م، چونكه جوانترین گۆڵ لای من ئه‌و گۆڵه‌یه كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر راستكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كان و بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كان هه‌بێت.
لیۆنێل مێسی وه‌رزی رابردوو خولی ئیسپانیا و جامی شای له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا برده‌وه و به 34 گۆڵ بووه گۆڵكاری لالیگا، كریستیانۆ له پله‌ی دووه‌م نزیكترین ركابه‌ر بوو كه 26 گۆڵی تۆمار كرد بوو.
.jpg)