راهێنه‌ری كرواتیا هێرشێكی توند ده‌كاته سه‌ر ریال مه‌درید
یانه‌ی ریال مه‌درید به ره‌گه‌زپه‌رست وه‌سف ده‌كات

زڵاتكۆ راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی كرواتیا هێرشێكی توند ده‌كاته سه‌ر ریال مه‌درید و به ره‌گه‌زپه‌رست وه‌سفیان ده‌كات، ده‌شڵێت: راهێنه‌ر و به‌رپرسانی ریال مه‌درید جیاوازییه‌كی زۆر له نێوان یاریزانه ئیسپانیاییه‌كان و یاریزانه بیانییه‌كان ده‌كه‌ن.
زڵاتكۆ دالیچ راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی كرواتیا هاوشانی لوكا مۆدریچ به‌شداریی له پرێس كۆنفرانسێك كرد و گله‌یی له ریال مه‌درید كرد كه به‌رده‌وام شكست و ئه‌نجامه خراپه‌كانی یانه‌كه ده‌خاته ئه‌ستۆی یاریزانه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیسپانیا.
زڵاتكو گوتیشی: هه‌ركاتێك ریال مه‌درید خراپ بێت، یه‌كسه‌ر تاوانه‌كه‌ی ده‌خه‌نه ئه‌ستۆی تۆنی كروس و مۆدریچ و یاریزانه‌كانی دیكه‌ی ده‌ره‌وه‌ی ئیسپانیا.
راهێنه‌ری كرواتیا ده‌شڵێت: ئه‌م مامه‌ڵه‌یه‌ی ریال مه‌درید شێوازێكی ره‌گه‌زپه‌رستانه‌یه، چونكه هه‌موومان ده‌زانین مۆدریچ و كروس و ئه‌وانیتر له وڵاته‌كانیان چی رۆڵێكی كاریگه‌ر و گه‌وره‌یان هه‌یه، بۆیه ناكرێت هه‌ر كاتێك ریال مه‌درید یارییه‌كی دۆڕاند راسته‌وخۆ په‌نجه‌ی تۆمه‌ت بۆ مۆدریچ و یاریزانه بیانییه‌كان درێژ بكرێت، له كاتێكدا مۆدریچ باشترین یاریزانی جیهانه.