یادی لە سێدارەدانی سەید رەزا دەکرێتەوە
کۆمەڵکوژی هۆزەکانی دەرسیم لە باکوری کوردستان بیرناچنەوە
K24- ههولێر:
لە 15/11/1937، سەید رەزا لەگەڵ كوڕەكەی و پێنج سەرۆك ھۆزی عەلەوییەكانی دێرسیم لە باکووری کوردستان و لە گۆڕەپانی گەنم لە خارپێت لەسێدارەدران، بەڵام تاوەكو ئێستا شوێنی گۆڕی سەید رەزا نازانرێت.
بەگوێرەی بەڵگەكانی دەوڵەت، بە ھەزاران كەس كۆمەڵكوژكراون کە زۆریان رێبەری دیاری کورد بوون.
نەوەكانی سەید رەزاش پێیانوایە: "پرسی كورد و عەلەوییەكان ھەروەكو خۆیەتی و چارەسەرنەكراون".
H.J