جەنگی سوپای تورکیا و پەکەکە 198 گوندی بە هاووڵاتیانی ئامێدی چۆڵکردووە
هاووڵاتیانی ناوچە سنورییەکان شوێنەکانیان چۆڵدەکەن
K24- هه‌ولێر:
به‌هۆی شه‌ڕی په‌كه‌كه و سوپای توركیا له سنووری ده‌ڤه‌ری ئامێدی 198 گوند چۆڵكراون.
لەوبارەیەوە رزگار سدقی، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای دهۆك بە كوردستان24ی راگه‌یاند: "له كۆی زیاتر له 300 گوند له سنووری ده‌ڤه‌ری ئامێدی 198 گوند بەهۆی جەنگی نێوان پەکەکە و سوپای تورکیا چۆڵكراون".
جه‌ختیشی كرده‌وه كه به هۆی شه‌ڕ و بۆردومانه‌وه هاووڵاتییان زیانی گیانی و ماددی زۆریان به‌ركه‌وتووه.
دوێنێ پێنجشەممە، لە ئەنجامی بۆردومانکردنی گوندێکی سەر بە شارەدێی سەرسنگ لە سنووری قەزای ئامێدی، سێ هاووڵاتی گیانیان لەدەستدا، ئەمەش یەکەمجار نییە کە هاووڵاتیانی ئەو ناوچە سنووریانە دەبنە قوربانی جەنگ و بۆردومانەکانی سوپای تورکیا، بەڵکو تاکو ئێستا 12 هاووڵاتی لەو سنوورە بونەتە قوربانی.
H.J