دوو بومه‌له‌رزه باشووری سلێمانیان هه‌ژاند
ماوه‌ی نێوان دوو بومه‌له‌رزه‌كه ته‌نیا 4 خوله‌ك بوو
K24- هه‌ولێر:
سیروان ساڵح، به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی گه‌رمیان له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاویكرده‌وه، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دوو بومه‌له‌رزه‌ی یه‌ك له‌دوای یه‌ك كه ته‌نیا 4 خوله‌كیان به‌ین بوو، قه‌زای كه‌لار و ده‌وروبه‌ری هه‌ژاند.
سیروان ساڵح له پۆسته‌كه‌یدا نووسیویه‌تی، "یه‌كه‌م بومه‌له‌رزه كاتژمێر 6:41 خوله‌ك به گوڕی 2.9 پله به‌گوێره‌ی پێوه‌ری رێخته‌ر به قووڵایی 18 كیلۆمه‌تر له‌ژێر زه‌وی ناوچه‌كه‌ی هه‌ژاند، دووه‌م بومه‌له‌رزه‌ش ته‌نیا دوای 4 خوله‌ك له بومه‌له‌رزه‌ی یه‌كه‌م كاتژمێر 6:45 خوله‌ك به گوڕی 3.3 پله به‌گوێره‌ی پێوه‌ری رێخته‌ر له قووڵایی 15 كیلۆمه‌تر ناوچه‌كه‌ی گرته‌وه".
روونیشیكرده‌وه، چه‌قی بومه‌له‌رزه‌كه له نزیك گوندی كانی ماسی له دووری 12 كیلۆمه‌تر له باشووری كه‌لاره‌وه بوو.
تائێستاش ده‌سته‌ی كه‌شناسی و بوله‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان هیچ زانیاریه‌كی له‌باره‌ی ئه‌و دوو رووداوه سرووشتییه رانه‌گه‌یاندووه.
H.B