"نێیمار به كردار هه‌وڵه‌كانی بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ بارسێلۆنا ده‌ستپێكردووه"
"پاریس سانجێرمان ئاماده‌یه له هاوینی داهاتوو نێیمار بفرۆشێت و نرخه‌كه‌شی ده‌ستنیشان كردووه"
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیسپانیا ئاشكرای كردووه كه نێیمار هه‌وڵه‌كانی به كردار بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی بارسێلۆنا ده‌ستپێكردووه و پلانی داڕشتووه بۆ ئه‌وه‌ی هاوینی داهاتوو درێسی بارسێلۆنا بپۆشێته‌وه.
رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانیا، له چاپی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 18/11/ 2018 ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه یانه‌ی پاریس سانجێرمان ئاماده‌یه به 222 ملیۆن به هه‌مان ئه‌م نرخه‌ی كه نێیماری گواستویه‌ته‌وه به بارسێلۆنای بفرۆشێته‌وه.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه بارسێلۆنا به فه‌رمی هیچ هه‌وڵێكی بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی نێیمار نه‌داوه، به‌ڵام ئه‌ستێره به‌رازیلییه‌كه به یاریزانه هاوڕێیه‌كانی راگه‌یاندووه كه كار ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی به‌یه‌كجاری بگه‌ڕێته‌وه ژووری جلگۆڕینی بارسێلۆنا، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش به‌رپرسانی یانه‌كه‌ی رازیكردووه له هاوینی داهاتوو ده‌ستبه‌رداری ببن.
رۆژنامه‌ی ماركا ئه‌وه‌شی نووسیوه كه باوكی نێیمار رازیبووه له‌وه‌ی كه جارێكی تر كوڕه‌كه‌ی له ده‌رگه‌ی بارسێلۆنا بگه‌ڕێته‌وه لالیگا و له ئێستاوه‌ش هه‌وڵه‌كانی ده‌ستپێكردووه.
نێیماری ته‌مه‌ن 26 ساڵ، له هاوینی 2013 له یانه‌ی سانتۆسی به‌رازیلییه‌وه به به‌های 88 ملیۆن یۆرۆ روویكرده بارسێلۆنا، له‌گه‌ڵ یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه له 186 یاری، 105 گۆڵ و 76 ئاسیستی كرد، دواتر له هاوینی 2017 به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ بارسا هه‌ڵوه‌شانده‌وه و به 222 ملیۆن یۆرۆ درێسی پاریس سانجێرمانی به‌رز كرده‌وه، له‌گه‌ڵ یانه‌ی پی ئێس جی له 46 یاری، 41 گۆڵ و 23 ئاسیستی تۆمار كرد.