به ڤیدیۆ... رامۆس دوور له تۆپی پێ خه‌ڵاتێكی تایبه‌تی برده‌وه
رامۆس به بۆنه‌ی خه‌ڵاته‌كه ئاهه‌نگی گێرا
سێرخیۆ رامۆس سه‌ركرده‌ی ئیسپانیا و یانه‌ی ریال مه‌درید دوای دابرانی به‌هۆی پێكانه‌وه له هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا له پێشبركێیهكهی ئه‌سپسواری ئیسپانیا به‌شداری كرد و خه‌ڵاتێكی برده‌وه.
له‌م پێشبركێیه‌دا (یوكاتان) كه ئه‌سپه‌كه‌ی رامۆسه پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێنا دوای ئه‌وه‌ی جوانترین نمایشی له پێشانگه‌یه‌كی بازرگانی كرد و به‌هۆی ئه‌م سه‌ركه‌وتنه له‌گه‌ڵ هاوڕێكانی ئاهه‌نگی گێڕا.