به‌ڤیدیۆ.. سه‌یری ئه‌م ئافره‌ته بكه چۆن دزی مۆبایله‌كه‌ی ئه‌شكه‌نجه ده‌دات
ویستی مۆبایله‌كه‌ی بدزێت.. نه‌یزانی ئافره‌ته‌كه شاره‌زای هونه‌ره‌كانی جه‌نگه
K24- هه‌ولێر:
ئافره‌تێكی به‌رازیلی شاره‌زا له هونه‌ره‌كانی جه‌نگی ژاپۆنی "جۆجیتسۆ" له‌به‌رده‌م ده‌یان كه‌س وانه‌یه‌كی سه‌ختی نیشانی دزێك دا، كه ویستی به رۆژی رۆناك مۆبایله‌كه‌ی بدزێت.
له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا دیمه‌نی دزێكی بێ چانس بڵاوبووه‌ته‌وه، كه به‌بێ ئه‌وه‌ی له تواناكانی ئه‌و ئافره‌ته بزانێت هه‌وڵی دزینی مۆبایله‌كه‌ی ده‌دات، به‌ڵام خۆی ده‌كه‌وێته داوه‌وه.
وه‌ك له گرته‌كه‌دا دیاره، ئافره‌ته‌كه زۆر به‌توندی و به جووڵه‌یه‌كی هونه‌ری جۆجیتسۆ دزه‌كه‌ی به‌شێوه‌یه‌ك گرتووه، كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناتوانێت خۆی له‌ده‌ستی رزگاربكات و له‌گه‌ڵ هه‌ر جووڵه‌یه‌كی ئافره‌ته‌كه، دزه‌كه له‌به‌ر ئازاری جه‌سته‌ی هاوار ده‌كات.
وه‌ك راشگه‌یه‌ندراوه، ئافره‌ته‌كه دزه‌كه ئازاد ناكات، تا ئه‌وكاته‌ی پۆلیس فریا ده‌كه‌وێت و دزه‌كه ده‌ستگیرده‌كات، به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه میدیاییه‌كانیش، دزه‌كه ئه‌ندامی باندێكی دزیكردن بووه كه له‌چه‌ندین كه‌س پێكهاتووه، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن ئافره‌ته به‌تواناكه‌وه په‌لامار ده‌درێت و خه‌ڵكی ناوچه‌كه له‌ده‌نگی قه‌ره‌باڵغی نێوان ئافره‌ته‌كه و دزه‌كان دێنه ده‌ره‌وه، ته‌واوی دزه‌كانی دیكه راده‌كه‌ن.
وه‌ك ئاماژه‌ی پێدراوه، ئافره‌ته به‌رازیلییه‌كه توانیویه‌تی بۆ ماوه‌ی 20 خوله‌ك دزه‌كه به‌مشێوه‌یه بهێڵێته‌وه، تا ئه‌و كاته‌ی پۆلیس گه‌یشتووه‌ته شوێنه‌كه و دزه‌كه‌یان ده‌ستگیركردووه.
H.B