كه‌ریم بێنزێما بووه یاریزانی سه‌ده‌ی ریال مه‌درید
راپۆرتێكی رۆژنامه‌وانی ده‌ریده‌خات كه بێنزێما یاریزانی سه‌ده‌یه
رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانیا راپۆرتێكی بڵاو كردۆته‌وه و تێیدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه بێنزێما به‌هۆی ژماره‌ی گۆڵه‌كانی له‌سه‌ر ئاستی مێژووی ریال مه‌درید ده‌بێته یاریزانی ئه‌م سه‌ده‌یه.
ماركا روونیكردۆته‌وه بێنزێما له دوای 2000ـه‌وه كه ده‌ستپێكی سه‌ده‌یه‌كی نوێیه به درێسی ژماره (9)ـی ریال مه‌درید له ماوه‌ی 8 ساڵ و نیو، له كۆی 379 یاری، 193 گۆڵی تۆمار كردووه، به‌مه‌ش ئه‌م یاریزانه لوتكه‌ی ئه‌و یاریزانانه‌ی گرتووه كه له ماوه‌ی ئه‌م سه‌ده‌یه له ریال مه‌درید درێسی ژماره 9ـیان پۆشیوه.
پێشتر فێرناندۆ مۆریانتس هه‌ڵگری درێسی ژماره 9 بوو، هه‌تا 2003 له كۆی 141 یاری 41 گۆڵی تۆمار كرد بوو.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، رۆناڵدۆی به‌رازیل و هێرشبه‌ری ژماره 9ـی پێشووی ریال مه‌درید له كۆی 130 یاری، 72 گۆڵی تۆمار كرد بوو.
پاشان له 2007 رۆبێرتۆ سۆڵدادۆ درێسی ژماره 9ـی ریال مه‌دریدی پۆشی، له كۆی 9 یاری هیچ گۆڵێكی به‌م درێسی ژماره 9 نه‌كرد، پاشان خاڤێر ساڤیۆلا درێسی ژماره 9ـی ریال مه‌ردیدی به‌رز كرده‌وه و له كۆی 14 یاری ته‌نیا 2 گۆڵی كرد.
كریستیانۆ رۆناڵدۆش له یه‌كه‌مین وه‌رزی له ریال مه‌درید به‌هۆی رائول درێسی ژماره 9ـی پۆشی، له كۆی 35 یاری، 33 گۆڵی تۆمار كرد.
