کوردانی ئەوروپا چەند پێشانگایەکی ئۆتۆمبێل دەکەنەوە
ئۆتۆمبێل بۆ کوردستانیش دەنێرن
K24- ههولێر:
بەشێک لە کوردانی دەرەوەی وڵات بەردەوامیی بەهەمان کار و پیشە دەدەن کە لە نیشتیمانەکەی خۆیان سەرقاڵی بوون.
تەنیا لە شاری میونشن، چەندین پێشانگای كڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل لەلایەن كوردەکانەوە كراونەتەوە، ئەوەش بۆتە مایەی دڵخۆشیی كوردانی شارەکە.
خاوەن پێشانگایەکی ئۆتۆمبێل لەو بارەیەوە دەڵێت: "ئامانجمان ئەوەیە کوردەکان پارەی زیادیان لێ نەسێندرێت بە تایبەت ئەوانەی تازە هاتوون و شارەزا نین".
بەشێک لەو پێشانگایانە، ئۆتۆمبێل بۆ هەرێمی کوردستانیش دەنێرن و لەناو ئەڵمانیاش کڕیاری خۆیان هەیە.
H.J