هەولێر لە خولی نایابی عێراق لە حوسێنی بردەوە
لە دوایین خولەک گۆڵی سەرکەوتنی کرد
لە خولی نایابی عێراق، هەولێر سەرکەوتنی بەدەستهێنا و 2-1 لە حوسێنی بردەوە.
لە گەڕی هەشتەمی خولی نایابی عێراقدا هەولێر لە دەرەوەی یاریگەی خۆی لە بەغدا بووە میوانی حوسێن و لە دوایین خولەکەکانی یارییەکە سەرکەوتنی بەدەستهێنا، گۆڵەکانی هەولێر لە خولەکەکانی 25 و 92 لە رێگای ئەحمەد سەرتیپ و ئەڕکان عەمارەوە تۆمارکران، کە گۆڵی دووەمی هەولێر لە کاتی زیادکراو بە لێدانی سزا بوو.
هەولێر بەم سەرکەوتنەی ژمارەی خاڵەکانی بۆ 12 خاڵ بەرزکردەوە و بۆ پلەی هەشتەمی ریزبەندیی سەرکەوت و هەینی داهاتووش لە یاریگەی خۆی لە گەڕی نۆیەم میوانداریی دیوانیە دەکات.