سیمبا گەڕایەوە

دوای 28 ساڵ، پاشای دارستان بە شێوازێکی تەواو جیاواز بەرهەمهێنرا

K24- هه‌ولێر:

لە ساڵی 1994 فیلمی ئەنیمەیشنی 'The Lion King' بەرهەمهێنرا و بووە یەکێک لە پڕ بینەرترین بەرهەمی کۆمپانیای دیزنی.

ئەنیمەیشنەکە باس لە چیرۆکی بەچکە شێرێک بە ناوی سیمبا دەکات کە لایەن مامییەوە باوکی دەکوژرێت و هەوڵدەدات ببێتە پاشای دارستان.

ئێستا دوای 24  ساڵ، جارێکی دیکە ئەو فیلمە بە کوالیتییەکی تەواو جیاواز بەرهەمهێنراوەتەوە و لە هاوینی ساڵی داهاتوو بڵاودەکرێتەوە، بەڵام لە ئێستاوە کۆمپانیای دیزنی کورتە باسەکەی (Trailor)  بڵاوکردووەتەوە.

H.J