پێشبینییه‌كانی كه‌ش و هه‌وا چه‌ند پارێزگایه‌ك ده‌خاته ئه‌وپه‌ڕی ئاماده‌باشی
عادل عه‌بدولمه‌هدی له‌گه‌ڵ تیمه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه و به‌رگری شارستانی كۆبووه‌وه
K24- هه‌ولێر:
پێشبینی ده‌كرێت له چه‌ند كاتژمێری داهاتوودا بارانێكی به‌لێزمه زۆربه‌ی ناوچه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان بگرێته‌وه و له چه‌ندین ناوچه‌ی باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراقیش ئه‌گه‌ری هه‌ستانی لافاو له‌ئارادایه و چه‌ند پارێزگایه‌كیش خراونه‌ته حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه سادق عه‌تییه، پسپۆڕی پێشكه‌وتووی بواری كه‌شناسی له فڕۆكه‌خانه‌ی به‌سره دووپاتیكرده‌وه، "له‌كاتێكدا ئه‌و ناسه‌قامگیرییه‌ی كه‌ش و هه‌وا كه رووی له عێراق كردووه به‌رده‌وامه، پێشبینی ده‌كرێت له‌چه‌ند كاتژمێری داهاتوودا بارانێكی به‌لێزمه سه‌رانسه‌ری عێراق بگرێته‌وه و له زۆر ناوچه ببێته هۆی هه‌ستانی لافاو".
ئه‌و كه‌شناسه عێراقییه له رێگه‌ی په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووكه‌وه به هاووڵاتیانی راگه‌یاند، "حاڵه‌تی ناجێگیری كه‌ش و هه‌وا له عێراق هێشتا به‌رده‌وام و كاریگه‌ره، ئێستا هه‌ور به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر ته‌واوی ناوچه‌كانی باكوور "هه‌رێمی كوردستان" و باشووری عێراقی ته‌نیوه و ئه‌مشه‌و هه‌ور ناوچه‌كانی رۆژئاواش داده‌پۆشێت".
عه‌تییه هۆشداریشی دایه هاووڵاتیان، "به‌هۆی بارینی بارانی به‌لێزمه، پێشبینی ده‌كرێت شه‌قامه‌كانی پارێزگاكانی میسان، واست، رۆژهه‌ڵاتی زیقار، رۆژهه‌ڵاتی به‌سره و هه‌ندێ ناوچه‌ی باشووری ئه‌نبار ژێرئاو بكه‌ون و ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ش هه‌یه، له دوو رۆژی داهاتوودا رۆژهه‌ڵاتی واست رووبه‌ڕووی لافاوێكی گه‌وره ببێته‌وه".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئیداره‌ی هه‌ریه‌ك له پارێزگاكانی كه‌ركووك، مووسڵ، دیاله و سه‌ڵاحه‌دین تیمه‌كانی فریاگوزارییان خستووه‌ته حاڵه‌تی ئه‌وپه‌ڕی ئاماده‌باشی، بۆ به‌هاناوه‌چوونی هه‌ر حاڵه‌تێكی نه‌خوازراو كه به‌هۆی ئه‌و لافاوه‌وه رووبدات، كه پێشبینی ده‌كرێت، له‌باكوور و رۆژهه‌ڵاته‌وه روو له‌و پارێزگایانه بكات و، له پارێزگای واستیش بۆ سبه‌ی یه‌كشه‌ممه به‌هۆی بارانبارینی به‌خوڕ ده‌وامی فه‌رمی له ته‌واوی داموده‌زگاكان كراوه‌ته پشووی فه‌رمی.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هێزه ئه‌منییه‌كان و هێزی ئاسمانی و به‌رگری شارستانی ئاگادار كراونه‌ته‌وه و عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقیش له‌گه‌ڵ تیمه‌كانی به‌رنگاربوونه‌وه‌ی كاره‌ساته‌كان كۆبووه‌وه.
له‌ماوه‌ی دوو رۆژی رابردوودا، به‌هۆی بارینی بارانێكی به‌خوڕ له زۆربه‌ی ناوچه‌كانی عێراق و هه‌ستانی لافاو، زیاتر له 10 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه، وێڕای زیانی ماددی له چه‌ندین ناوچه‌ی هه‌رێمی كوردستان و عێراق.
H.B