يه‌كێتى ئه‌ورووپا جيابوونه‌وه‌ى به‌ريتانياى له يه‌كێتييه‌كه په‌سند كرد
داواشی له كۆمیسیۆنی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا و په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا كرد هه‌نگاوه پێویسته‌كان بگرنه‌به‌ر
K24 – هه‌ولێر:
ئەنجوومەنی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا رايگه‌ياند، پرسى جیابوونه‌وه‌ی به‌ریتانیاى له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا په‌سند كردووه و داواشی له كۆمیسیۆنی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا و په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا كرد هه‌نگاوه پێویسته‌كان بگرنه‌به‌ر.
ئه‌مڕۆ له كۆبوونه‌وه‌ى لووتكه‌يی سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا پرسى جيابوونه‌وه‌ى به‌ريتانيا له يه‌كێتيى ئه‌وروپا په‌سه‌ند كرا.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا، ئه‌نجوومه‌نه‌كه داواى له كۆمیسیۆنی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا و په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا كردووه هه‌نگاوه پێویسته‌كان بگرنه‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سته‌به‌ری ئه‌وه بكرێت رێككه‌وتنه‌كه تا 30ى ئازار/ مارسى 2019 جێبه‌جێ بكرێت.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس له‌وه‌شكراوه، ئەنجوومەنی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا ئه‌و راگه‌یه‌ندراوه سیاسییه‌ی په‌سه‌ندكردووه كه چوارچێوه‌ی ئه‌و په‌یوه‌ندییه دیاریی ده‌كات كه له‌گه‌ڵ به‌ریتانیا و باكووری ئیرله‌ندا بنیاتده‌نرێت، هه‌روه‌ها باس له‌وه كراوه كه یه‌كێتیی ئه‌ورووپا پێداگره له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌بردنی په‌یوه‌ندییه‌كی دۆستانه و به‌تين له‌گه‌ڵ به‌ریتانیا.
سه‌رچاوه: ئه‌نادۆڵ