بوومه‌له‌رزه‌زانى عێراق: 15 پاشه بوومه‌له‌رزه روويانداوه
له دوورى ته‌نيا 30 كيلۆمه‌تر له باشوورى خۆرهه‌ڵاتى قه‌زاى خانه‌قين هه‌ڵكه‌وتووه
K24 – هه‌ولێر:
ناوه‌ندى بوومه‌له‌رزه زانى عێراق، رايگه‌ياند، دواى بوومه‌له‌رزه‌ى يه‌كه‌م، 15 پاشه بوومه‌له‌رزه له ناوچه جياجياكانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان هه‌ستيان پێكراوه.
به گوێره‌ى زانيارى ناوه‌نده‌كه، بوومه‌له‌رزه‌ى ئه‌مشه‌و كاتژمێر (07:37:35) له ناوچه‌ى سه‌رپێل زه‌هاوى ئێران، كه له دوورى ته‌نيا 30 كيلۆمه‌تر له باشوورى خۆرهه‌ڵاتى قه‌زاى خانه‌قين هه‌ڵكه‌وتووه، به گوڕى (06.03) روويداوه و له سه‌رجه‌م پارێزگاكانى عێراق هه‌ستى پێكراوه و له هه‌ندێك شوێنيش جامى په‌نجه‌ره شكاوه و ترس و دڵه‌ڕاوكێى له هه‌ندێك ناوچه درووستكردووه.