بههۆی لافاو زیاتر له 200 كهس لهعێراق بوونه قوربانی
زۆربهیان خهڵكی شارۆچكهی شهرگاتن
K24- ههولێر:
وەزارەتی تەندروستی عێراق بڵاوی کردهوه؛ بەهۆی ئهو لافاوەى ماوهی دوو رۆژی ناوچه جیاوازهكانی عێراقی گرتووهتهوه، 21 کەس گیانیان لەدەستداوە و 180 کەسیش بریندار بوون.
سەیف بەدر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عێراق لە بەیاننامەیەکدا بڵاویكردهوه؛ لە 48 کاتژمێری رابردوودا بەهۆی لافاوەوە 21 کەس له پارێزگاكانی عێراق گیانیان لەدەستداوە 180 کەسیش برینداربوون, کە زۆربەیان دانیشتووی شارۆچکەی شەرگاتی سەر بە پارێزگای سەڵاحەدینن.
دوای ئهو لافاوهش ئەنجوومەنی پارێزگای سەڵاحەدینيش، شارۆچکەی شەرگاتیان بە شوێنێکی وێرانبوو هەژمار کرد.
H.B