بەھۆی لافاو 21 كەس گیانیان لەدەستدا

" 180 كەس بریندار بوون"

K24 - ھەولێر

ژمارەی قوربانیانی لافاوی چەند رۆژی رابردووی عێراق، گەیشتە 21 كوژراو و 180 بریندار.

سەیف بەدر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عێراق لە بەیاننامەیەکدا بڵاویكرده‌وه‌ "لە 48 کاتژمێری رابردوودا بەهۆی لافاوەوە 21 کەس له‌ پارێزگاكانی عێراق گیانیان لەدەستداوە 180 کەسیش برینداربوون، کە زۆربەیان دانیشتووی شارۆچکەی شەرگاتی سەر بە پارێزگای سەڵاحەدینن".

ھاوكات، عادل عەبدولمەھدی، سەرۆك وەزیرانی عێراق، شانەیەكی رووبەڕووبونەوەی كارەساتە سرووشتییەكانی رەوانەی نزیك شەرگات كردووە.

چەند رۆژێكە شەپۆلێكی بارانبارین عێراقی گرتووەتەوە، بەھۆی بارانی بەخوڕ لە چەندین ناوچە لافاو دروستبووەو زیانی گیانی و مادی لێكەوتووەتەوە.