زیندانیانی پەکەکە مان دەگرن
زیندانیانی پەکەکە لە باکووری کوردستان و تورکیا داواکارییان هەیە
K24 – ههولێر:
ئەندامانی پەکەکە لە زیندانەکانی باکووری کوردستان و تورکیا مان لە خواردن دەگرن و داوای بینینی ئۆجەلان دەکەن.
دێنیز کایا، بەرپرسی زیندانیانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، هەزاران ئەندام و لایەنگری پەکەکە لە زیندانەکانی باکووری کوردستان و تورکیا، لە دژی رێگەنەدان بە بینینی عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە زیندان و لە ساڵڕۆژی دامەزراندنی حزبەکەیان مان لە خواردن دەگرن و مانگرتنەکەشیان بۆ ماوەی 10 رۆژ بەردەوام دەبێت.
لە راگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە کە ئەو کەسانەی نەخۆش و بە تەمەنن دەتوانن مان نەگرن.
عبدوڵڵا ئۆجەلان، لە 15 شوباتی 1999، لە پرۆسەیەکی ھەواڵگرییدا، لە کینیا دەستگیرکرا و بە فڕۆکەیەکی تایبەتی تورکیا لە لایەن رفێنەرەکانییەوە گواسترایەوە بۆ ئەنقەرە و لە دوورگەی ئیمڕالی بەندكرا.
لەماوەی رابردوودا چەندین جار لەلایەن بنەماڵەی ئۆجەلان و پەكەكە داوای دیداری ئۆجەلان كراوە، دوایین جاریش لە 11ی ئەیلوولی ساڵی 2016، محەمەد ئۆجەلانی برای عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە ئیمرالی چاوی بە براكەی كەوت.
H.J