ریال مه‌درید به‌بێ 5 یاریزان رووبه‌ڕووی رۆما ده‌بێته‌وه
شاندی یاریزانانی ریال مه‌درید بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی رۆما به‌ره‌و ئیتاڵیا گه‌شتیان كرد
لیستی ناوی یاریزانانی ریال مەدرید بۆ یارییەکەی بەرامبەر رۆما لە چامپیۆنزلیگ بڵاوکرایەوە و چەند یاریزانێک بەشداری یارییەکە ناکەن.
ئه‌مرۆ دووشه‌ممه، 26 نۆڤێمبه‌ری 2018، سانتیاگۆ سۆلاری راهێنەری شایانەکان لیستی ناوی یاریزانانی یانەکەی بۆ یاری بەرامبەر رۆما لە چامپیۆنزلیگ راگه‌یاند کە بریارە یارییه‌كه سبه‌ی سێشەممە به‌رێوه بچێت.
له لیسته‌كه‌دا ناوی هەریەکە لە ناچۆ و کاسیمیرۆ به‌هۆی پێكانه‌وه نابیندرێن، هەروەها کەیلۆر ناڤاسی گۆڵپارێزیش بە هۆکارێکی نادیار بانگهێشتی یارییەکە نەکراوە، به‌هه‌مان شێوه هه‌ریه‌ك له ئۆدریزۆلا و ڤایخۆ له ده‌ره‌وه‌ی پێكهاته‌كه ده‌بن.
یانه‌كانی رۆما و ریال مه‌درید لە کۆمەڵەی شەشەمی چامپیۆنزلیگ خاوەن 9 خاڵن و شایانەکان بە جیاوازی گۆڵ پێشەنگیان گرتووە.
.jpg)