به ڤيديۆ.. گه‌رده‌لوولێكى خۆڵاويى چه‌ند شارێكى چينى گرته‌وه
هه‌زاران ته‌ن خۆڵ و تۆز و لمى پێوه‌بوو
K24 – هه‌ولێر:
گه‌رده‌لوولێكى خۆڵاويى، كه هه‌زاران ته‌ن خۆڵ و تۆز و لمى پێوه‌بوو، شارى چانگى چينى گرته‌وه و بۆ ماوه‌ى چه‌ند كاتژمێرێك به‌رده‌وام بوو.
دانيشتوانى شاره‌كه ناچار بوون، ده‌مامك به‌كاربهێنن و ده‌موچاويان به پارچه پهڕۆيهك داپۆشن.
به گوێره‌ى زانيارى كه‌ناڵه خۆجێيهكانى ئه‌و شاره، به‌شێك له دانيشتوانى شاره‌كه تووشى سكچوون و هه‌وكردنى سييه‌كان بوون و به‌شێكيشيان تووشى حاڵه‌تى كهمبينين بوون.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت گه‌رده‌لووله‌كه بگاته چه‌ند شارێكى ديكه‌ى ئه‌و وڵاته و لايه‌نه پهيوهنديدارهكانيش هۆشداريان داوه‌ته هاووڵاتيان.
سه‌رچاوه: روسيااليوم
ئ.ر