راهێنه‌ری رۆما له باره‌ی رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی ریال مه‌درید چی گوت؟
فرانچیسكۆ: له‌بیرتان نه‌چێت ئێمه رووبه‌ڕووی پاڵه‌وانی 3 وه‌رزی رابردووی چامپیۆنزلیگ ده‌بینه‌وه
راهێنه‌ری یانه‌ی رۆما له باره‌ی یارییه‌كه‌ی سبه‌ی له چامپیۆنزلیگ به‌رامبه‌ر ریال مه‌درید گومان له دووخرانه‌وه‌ی چه‌ندان ئه‌ستێره‌ی یانه‌كه‌ی ده‌كات، ده‌شڵێت: له‌بیرتان نه‌چێت ئێمه به‌رامبه‌ر پاڵه‌وانی 3 وه‌رزی رابردووی چامپیۆنزلیگ یاری ده‌كه‌ین.
ئێواره‌ی ئه‌مرۆ دووشه‌ممه، 26 نۆڤێمبه‌ری 2018، ئۆزبیۆ دی فرانچیسكۆ راهێنه‌ری یانه‌ی رۆما له باره‌ی میوانداریكردنی ریال مه‌درید له چامپیۆنزلیگ به‌شداریی له پرێس كۆنفرانسێك كرد و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه پێیوا نییه به هاتنی سۆلاری گۆڕانكاری به‌سه‌ر ریال مه‌درید دا هاتبێت.
دی فرانچیسكۆ گوتیشی: له چه‌ند كاتژمێری داهاتوو چاره‌نووسی به‌شداریكردن مانۆلاس یه‌كلایی ده‌كه‌ینه‌وه، رۆبن ئۆڵسنیش ئه‌مڕۆ پشكنینی پزیشكی بۆ كراوه ئه‌گه‌ری هه‌یه سبه‌ی به‌شداریی یارییه‌كه بكات، به‌ڵام لوكا پلگرینی بۆ یارییه‌كه دووخراوه‌ته‌وه.
راهێنه‌ری رۆما گوتیشی: له یاری چوون ریال مه‌درید له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی لۆپیتیگی ئاستێكی باشی پێشكه‌ش كرد، بۆیه یارییه‌كه‌یان برده‌وه، هه‌رگیزیش بیرم له‌وه نه‌كردبووه‌وه لۆپیتیگی دووربخرێته‌وه.
فرانچیسكۆ له پرێس كۆنفرانسه‌كه به توڕه‌یی وه‌ڵامی رۆژنامه‌نووسێكی دایه‌وه و ڕه‌تی كرده‌وه كه ئه‌م یارییه چاره‌نووسی ئه‌و دیاری بكات، گوتیشی: ناكرێت له ئێستاوه باسی دوورخرانه‌وه‌ی من بكه‌ن، چونكه ئێمه لێره‌ین بۆ ئه‌وه‌ی باسی تۆپی پێ بكه‌ین و یانه‌كه‌شم متمانه‌ی ته‌واویان به من هه‌یه.
دی فرانچیسكۆ گوتیشی: ریال مه‌درید و رۆما له خولی نێوخۆیی وڵاته‌كه‌یان بارودۆخیان خراپه و باش نییه، له دوایین یارییان تووشی شكست هاتن، به‌ڵام له چامپیۆنزلیگ له ئاستێكی به‌رزداین.