پادشاى ماليزيا شاجوانى مۆسكۆى خواست
هيچ خواردنه‌وه‌يه‌كى كهولى پێشكه‌ش نه‌كرا
K24 – هه‌ولێر:
محه‌ممه‌دى پێنجه‌م، پادشاى ماليزيا، هاوسه‌رگيرى له‌گه‌ڵ ئوكسانا ڤويڤودينا، شاجوانى 2015ى مۆسكۆ كرد.
ئاهه‌نگى هاوسه‌رگيرييه‌كه‌يان له 22ى ئه‌م مانگه له هۆڵێكى به‌ناوبانگى نزيك له مۆسكۆ به‌ڕێوه‌چووه.
له ئاهه‌نگه‌كه‌دا هيچ خواردنه‌وه‌يه‌كى كهولى پێشكه‌ش نه‌كرا و پادشاى ماليزيا به جلوبه‌رگى كلتوورى وڵاته‌كه‌يه‌وه و هاوسه‌ره‌كه‌شى به جلوبه‌رگى نهريتيى رووسييه‌وه به‌شداريان له ئاهه‌نگه‌كه كرد.
ميدياى ماليزيا بڵاويكردووه‌ته‌وه، ئه‌و شاجوانه پێش شه‌ش مانگ بووه‌ته موسڵمان.
به گوێره‌ى نه‌ريتى ماليزيا، ئه‌و ئافره‌ته به هۆى ئه‌وه‌ى ره‌چه‌ڵه‌كى بيانييه هه‌رگيز نابێته شاژنى ماليزيا.
پادشاى ماليزيا پێشتر هاوسه‌رگيرى كردووه، به‌ڵام منداڵى له هاوسه‌رى پێشووى نه‌بووه.