شاره‌وانی هه‌ولێر گۆڕانكاری له دابه‌شكردنی زەوی و دروستكردنی خانوو ده‌كات
"بڕیاره‌كه‌ی شاره‌وانی گه‌ڕه‌كه كۆنه‌كان ناگرێته‌وه"
K24 - ھەولێر
سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی هه‌ولێر، گۆڕانكاری له چه‌ند بڕیارێك تایبه‌ت به دروستكردنی خانووبه‌ره و دابەشكردنی زەوی ده‌رده‌كات، به تایبه‌تی رێگا پێدان یاخود دابه‌شكردنی پارچه زه‌وییه‌كان.
سامان محەمەد، سه‌رۆكی شاره‌وانی ھەولێر به كوردستان24 رایگه‌یاند: "به فه‌رمانێكی وه‌زاره‌تی شارەوانی، له گه‌ڕه‌كه نوێیه‌كان رێگا نادرێت پارچه زه‌وییه‌ك دابه‌ش بكرێت و بكرێت بە دوو خانوو، ئه‌مه‌ش له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتیدایه، بۆ ئەوەی دیزانێكی نوێ بۆ ئه‌و گه‌ڕەكه نوێییا‌نه ئه‌نجام بدرێت".
گوتیشی: "پێشتر زۆر كەس خانووی 300 مەتریان دەكڕی و بۆ بەرژەوەندی خۆیان دەیان كرد بە دوو خانوو، ئێستا رێگەمان لەوەش گرتووە".