سۆلاری بۆ یه‌كه‌مجار به‌مشێوه‌یه باسی كریستیانۆ ده‌كات
سۆلاری: كریستیانۆ هێشتا به‌شێكه له ئێمه و له‌ده‌ستمان نه‌داوه
سانتیاگۆ سۆلاری راهێنه‌ری ریال مه‌درید پێش یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و به‌رامبه‌ر رۆما له لێدوانێكدا كه له پێگه‌ی كاڵچیۆ مێركاتۆی ئیتاڵیا بڵاو بۆته‌وه، جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه هێشتا كریستیانۆ به‌شێكه له مێژووی ریال مه‌درید، ده‌شڵێت: راسته ئێمه كریستیانۆمان له‌ده‌ستداوه، به‌ڵام مێژووی ریال مه‌درید هه‌ر وه‌ك خۆیه‌تی.
سۆلاری كه ئه‌مشه‌و بۆ دووه‌مجار له مێژووی خۆیدا وه‌ك راهێنه‌ر سه‌رپه‌رشتی دووه‌مین یاری ریال مه‌درید له چامپیۆنزلیگ ده‌كات، له دیمانه‌یه‌كدا گوتی: راسته به‌هۆی رۆیشتنی كریستیانۆ و هێڵی پێشه‌وه‌مان له‌م وه‌رزه رووبه‌ڕووی ره‌خنه‌یه‌كی زۆر بووینه‌ته‌وه، چونكه سرووشتی تۆپی پێ به‌مجۆره‌یه ئه‌گه‌ر براوه نه‌بێت ده‌بێت چاوه‌ڕوانی ره‌خنه‌ی زۆر بیت.
سۆلاری گوتیشی: نكۆلی له‌وه ناكه‌ین كریستیانۆ پاڵه‌وانێكی گه‌وره بوو، راسته ئێستا ئه‌و یاریزانه درێسی یوڤێنتۆسی پۆشیوه، به‌ڵام ئه‌و هه‌ر به‌شێكه له مێژووی ریال مه‌درید.
سۆلاری ده‌شڵێت: پێویسته هه‌موومان پاڵپشتی یه‌كتربین و جارێكی تر ناوی ریال مه‌درید به‌رز بكه‌ینه‌وه، له‌م پێناوه‌یشدا سه‌رۆكی ریال مه‌درید له هه‌وڵی به‌رده‌وام دایه، بۆیه پێویسته هه‌موومان ئارامبگرین و ئه‌م دۆخه به‌یه‌كه‌وه تێپه‌ڕ بكه‌ین.