باوكێك كچه‌كه‌ی به 500 سه‌ر چێل و سێ ئۆتۆمبێل ده‌فرۆشێت
باوكێك له رێگه‌ی فهیسبووكهوه كچه‌كه‌ی خستووه‌ته زیادكردنی ئاشكرا
K24 - هه‌ولێر:
باوكێك له باشووری سوودان، له رێگه‌ی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فهیسبووكهوه، كچه 17 ساڵییه‌كه‌ی خسته زیادكردنی ئاشكراوه و دواجار پیاوێكی ده‌وڵه‌مه‌ند كڕیویه‌تی، كه 30 ساڵ له كچه‌كه گه‌وره‌تره.
كچه ناوی ئه‌لیزابێس نیالۆنگه و ته‌مه‌نی 17 ساڵه، خاوه‌ن باڵایه‌كی به‌رزه و پیاوێكی ده‌وڵه‌مه‌ند، به‌رامبه‌ر به 500 سه‌ر چێڵ و 3 ئۆتۆمبێل له باوكه‌كه‌ی كڕیوه و هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵدا كردووه.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی واشنتن پۆستی ئه‌مه‌ریكیش، بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كه، مشتومڕی زۆری له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان درووست كردووه.
ئه‌و پیاوه‌ی كچه‌كه‌ی كڕیوه، بازرگانێكی دیاره و ناوی (كۆك ئالات)ـه، له‌سه‌ر كڕینی ئه‌و كچه‌ش له فه‌یسبووك، له‌گه‌ڵ چوار كه‌سی دیكه‌ی بووه‌ته پێشبڕكێیان و دواجار ئالات كچه‌كه‌ی كڕیوه.
به گوێره‌ی هه‌واڵێكی وێبسایتی رووسیه‌لیه‌وم، ئه‌و بازرگانه له به‌رامبه‌ر به‌ده‌ستهێنانی كچه‌كه 500 سه‌ر چێڵ، 3 ئۆتۆمبێل، 10 هه‌زار دۆلار، دوو بایسكیل، به‌له‌مێك و چه‌ندین ئامێری مۆبایلی به باوكی كچه‌كه داوه.
رووداوه‌كه نزیكه‌ی مانگێك پێش ئێستا روویداوه و له 3ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ری ئه‌مساڵیش، له ده‌ریاچه‌یه‌كی رۆژهه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته، ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیریان ئه‌نجامداوه.
به گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌سۆشیه‌تید پرێسیش، ئه‌لیزابێسی 17 ساڵی، نۆیه‌مین هاوسه‌ری ئه‌و بازرگانه‌یه.
ئه‌گه‌رچی له‌لایه‌ن رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤه‌وه، ئه‌و كاره به گه‌ڕانه‌وه‌ی بازاڕی فرۆشتنی كۆیله و به كۆیله‌كردنی ژنان داده‌نرێت، به‌ڵام هۆزه‌كه‌یان رێگه‌یان به‌وه‌داوه كچانییان له ته‌مه‌نی بچووكتر و له رێگه‌ی زیادكردنی ئاشكراوه به شوو بده‌ن.
For this beautiful, very tall girl from Yirol, likely 7ft tall, the dowry bidding war has intensified. The highest bidder put forward 500 cows and 3 cars. #SouthSudan pic.twitter.com/O6qOXung4z
— Adhieu Majok ?? (@modernemeid) October 25, 2018
For this beautiful, very tall girl from Yirol, likely 7ft tall, the dowry bidding war has intensified. The highest bidder put forward 500 cows and 3 cars. #SouthSudan pic.twitter.com/O6qOXung4z
— Adhieu Majok ?? (@modernemeid) October 25, 2018
Töre,
— Hasan Sevilir Aşan (@hsnSasn) November 19, 2018
17 yaşındaki Dinka Kabilesi güzeli Nyalong için ailesi sosyal medyada açık arttırma ile evlilik duyurusu yaptı.
Vali dahil 6 kişi teklif verdi. 530 inek 3 arazi binek aracı ve 10 bin Dolar vadeden iş adamı ihaleyi kazandı, Juba'da dillere destan bir düğün yapıldı.. + pic.twitter.com/mw4cJ8otW3
Despite various appeals made by human rights group, a 16 year old girl child became a victim to an online marriage auction post, which was not taken down by Facebook in South Sudan. Sinking part is that people are now opting for social media for fulfilling orthodox rituals. pic.twitter.com/tj4cMADeFN
— H4Human (@h4humanrights) November 20, 2018
سه‌رچاوه: رووسیه‌لیه‌وم