سادیۆ مانی: شانازی به‌ خاوێنكردنه‌وه‌ی ته‌والێتی مزگه‌وته‌كان ده‌كه‌م

مانی: من موسڵمانم و رۆژانه‌ هه‌ر 5 نوێژه‌كانم به‌ ته‌واوه‌تی ده‌كه‌م

سادیۆ مانێ هێرشبەری سەنیگالی یانەی لیڤەرپول چیرۆکی ئەو گرتە ڤیدیۆیە دەگێرتەوە لە کاتی خاوێن کردنەوەی توالێتی مزگەوتێکی شاری لیڤەرپول و دەڵێت کە ئەو کەسەی گرتەکەی تۆمار کرد، داوای لێکردووە بڵاوی نەکاتەوە و ئەو کەسەش سوێندی خواردووە کە ئەم کارە ناکات، بەڵام رۆژی دواتر لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان دەنگی دایەوە.

سادیۆ مانی له‌مباره‌یه‌وه‌ ده‌ڵێت: من موسولمانم و رۆژانە پێنج فەرزەکانم جێ بە جێ دەکەم و تا لە توانامدا هەبێت بۆ ئەو مزگەوتەی شاری لیڤەرپول دەچم. رۆژێک کە چوومە ئەم مزگەوتە هاورێیەکی وڵاتی گانام بینی، داوام لێکرد دوای ئەوەی لە مزگەوت تەواو بوو لەگەڵ من پێکەوە بچینە ماڵەکەم و پێکەوە چایەک بخۆینەوە، بەڵام ئەو گوتی کە سەرقاڵە و دەبێت توالێتەکانی مزگەوت پاک بکاتەوە، دواتر منیش بریارمدا کە لەگەڵیدا ئەو کارە بکەم، ئەو کاتەی کە دەستمان بەم کارە کرد کەسێک لەوێ بوو و دیمەنەکەی تۆمار کرد، منیش تکام لێکرد کە گرتەکە بڵاو نەکاتەوە و ئەویش سوێندی خوارد کە بڵاوی ناکاتەوە، بەڵام رۆژی دواتر بینیم کە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوبۆتەوە و دەنگی داوەتەوە و بۆم هیچ گرنگ نەبوو و شانازی بەو کارەش دەکەم و بەردەوامیش دەبم.