به‌ فه‌رمی، جه‌ستن كلۆیڤه‌رت خه‌ڵاتی باشترینی 2018 به‌ده‌ستهێنا

هاته‌ رێزی مێسی، فابریگاس، ئیسكۆ و ئه‌گوێرۆ كه‌ پێشتر ئه‌و خه‌ڵاته‌یان بردۆته‌وه‌

جه‌ستەن کلۆیڤەرت، یاریزانی لاوی هۆڵەندی یانەی رۆمای ئیتاڵیا خەڵاتی گۆڵدن بۆی ساڵی 2018ـی بەدەست هێنا.

هێرشبەری هۆڵەندی لە راپرسی دیاریکردنی باشترین یاریزانی لاو کە لە لایەن رۆژنامەی تۆتۆسپۆرتی ئیتاڵیەوە خەڵاتەکە پێشکەش دەکرێت، توانی سەدا 21ـی دەنگەکان بەدەست بێنیت و خەلاتەکە بباتەوە.

لەم راپرسیەدا ڤینیسیۆس جۆنیۆری هێرشبەری لاوی برازیلی یانە ریال مەدریدی ئیسپانیا بە کۆکردنەوە تەنها 8%ـی دەنگەکان، پلەی سێیەمی وەرگرت.

کلۆیڤەرتی 19 ساڵان دوای ئاستە بەرزەکەی لەگەڵ یانەی ئایاکسی وڵاتەکەی، سەرەتای وەرزی ئەمساڵ بەرامبەر 17 ملیۆن یۆرۆ گواسترایەوە ریزەکانی رۆما و لە کۆی 11 یاری ئەم وەرزە بەشداری دوو گۆڵی کردووە.

خه‌ڵاتی گۆڵدن بۆی له‌ 2003ـه‌وه‌ له‌ لایه‌ن رۆژنامه‌ی توتوسپۆرت ده‌درێت، یه‌كه‌م كه‌س رافایل ڤاندێر ڤارت ئه‌م خه‌ڵاته‌ی وه‌رگرت كه‌ ئه‌وكات یاریزانی یانه‌ی ئه‌یاكس بوو، هه‌ریه‌ك له‌ واین روونی، مێسی، فاریگاس، ئه‌گوێرۆ، بالۆتێلی و ئیسكۆ پێشتر ئه‌و خه‌ڵاته‌یان به‌ده‌ستهێنا، ساڵی رابردووش كلیان مباپێ خه‌ڵاته‌كه‌ی برده‌وه‌.