بارسێلۆنا داوای ئیسكۆ ده‌كات؟
بارسێلۆنا ده‌یه‌وێت دۆخی ئاڵۆزی ئیسكۆ بقۆزێته‌وه و له گواستنه‌وه‌ی زستانه بیگوازێته‌وه
رۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنیای نزیك له یانه‌ی بارسێلۆنا بابه‌تێكی بڵاو كردۆتۆتهوه و نووسیویه‌تی: بارسێلۆنا بۆ بیر له گواستنه‌وه‌ی ئیسكۆ ناكاته‌وه؟ بۆ دۆخی ئاڵۆزی ئه‌و یاریزانه له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید ناقۆزێته‌وه؟.
ئیسكۆ ناوه‌راستكاری یانه‌ی ریال مه‌درید ئێستا له‌گه‌ڵ سۆلاری كه‌وتۆته دۆخێكی نادیار و به‌رده‌وامیش له پرێس كۆنفرانسهكانت زۆرترین پرسیار له باره‌ی په‌راوێزخرانی ئیسكۆ له راهێنه‌ر ده‌كرێت.
له‌وته‌ی سۆلاری ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی ریال مه‌دریدی وه‌رگرتووه، ئیسكۆ بانگهێشتی یارییه‌كه‌ی میلییه له جامی شا نه‌كرا، دواتر به‌رامبه‌ر ڤه‌له‌د وه‌لید 34 خولهك یاری كرد، له چامپیۆنزلیگ 17 خولهك به‌رامبه‌ر ڤیكتۆریا پلزن به‌شداری كرد، به‌رامبه‌ر سێلتا ڤیگۆ دوورخرایه‌وه، له یارییه‌كه‌ی ئیبار 27 خولهك یاریكرد، له دوایین یاری له چامپیۆنزلیگ ئاماده نه‌بوو.
رۆژنامه‌ی سپۆرت نووسیویه‌تی: بارسێلۆنا پێویسته دۆخی ئێستای ئیسكۆ له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید بقۆزێته‌وه و له گواستنه‌وه‌ی ئه‌م یاریزانه به‌ره‌و كامپ نوو بگوازێته‌وه.
