نووسینگەیەكی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان لە سلێمانی درایە بەر ئاربیجی

زانیاری لەبارەی لەسەر رووداوەكە دەخرێتەڕوو

K24 - سلێمانی

شەوی رابردوو لە گەڕەكی تووی مەلیكی شاری سلێمانی تەقە لە نووسینگەی رۆژھەڵاتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان كرا.

ئارام بەختیار، پەیامنێری كوردستان24 لە سلێمانی رایگەیاند: "شەوی رابردوو لە گەڕەكی تووی مەلیكی شاری سلێمانی تەقە لە نووسینگەی رۆژھەڵاتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان كراوە".

شۆڕش عەلی، بەڕێوەبەری نووسینگەی رۆژھەڵاتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان لە سلێمانی بە كوردستان24 گوت: "كاتژمێر 12 شەوی رابردوو ئاگاداركراینەوە كە تەقە لە نووسینگەكەمان كراوە، كاتێك ھاتین زانیمان بە چەكی ئاربیجی و كلاشینكۆف تەقە لە نووسینگەكەمان كراوە".

گوتیشی: "ھەرچەندە زیانی گیانی نەبووە، بەڵام زیانی مادی ھەیە و ئۆتۆمبێلی نووسینگە و كارمەندەكانمان و دراوسێكانی نووسینگە زیانیان پێگەیشتووە".

ھەر سەبارەت بە رووداوەكە ھیوا كەریم، وتەبێژی نووسینگەی رۆژھەڵاتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان لە سلێمانی بە كوردستان24 گوت: "پێشتر ھیچ كەس ھەڕەشەی لە ئێمە لێ نەكردووین و رووداوەكە چاوەڕوانكراو نەبوو، بۆیە گومانمان لە ھیچ كەسێك نییە و لە بنكەی پۆلیسی ئازادی سكاڵامان تۆمار كردووە".