نێیمار بووە گۆڵکاری بڕازیلییەکان لە چامپیۆنزلیگ
ریکۆردێکی ریکاردۆ کاکای شکاند
نێیمار داسیلڤا، هێرشبەری بڕازیلی یانەی پاریس سانجێرمانی فڕەنسا بە تۆمار کردنی 31 گۆڵ، بووە باشترین گۆڵکاری بڕازیلی چامپیۆنزلیگ.
گۆڵکارەکەی شازادەکان لە یاری یانەکەی بەرامبەر لیڤەرپول لە گەڕی پێنجەمی کۆمەڵەی سێیەمی چامپیۆنزلیگ خولەکی 37 توانی گۆڵی دووەمی یانەکەی تۆمار بکات و کۆی گۆڵەکانیشی لە مێژووی چامپیۆنزلیگ گەیاندە 31 گۆڵ و پێش کاکا و ریڤالدۆی هاونیشتیمانی کەوتەوە و بووە گۆڵکاری بڕازیلی چامپیۆنزلیگ. پێشتر کاکای یاریزانی پێشووی یانەکانی ئەیسی میلان و ریال مەدرید بە 31 گۆڵ و ریڤالدۆی یاریزانی پێشووی بارسلۆنا بە 27 گۆڵ، باشترین گۆڵکاری بڕازیلی چامپیۆنزلیگ بوون.
نێمۆ بە گشتی بەشداری 52 یاری بە درێسەکانی بارسێلۆنا و پاریس سانجێرمان لە چامپیۆنزلیگ کردووە و بەشداری لە 50 گۆڵی کردووە، خاوەنی 31 گۆڵ و 19 ئاسیستە.