مێسی ریکۆردێکی کریستیانۆی شکاند

بووە یەکەم یاریزان بە درێسێکی یانەیەک 106 گۆڵ بکات

 لیۆنێل میسی، گۆڵکاری مێژوویی بارسێلۆنا بە تۆمار کردنی گۆڵێک بۆ یانەکەی لە چامپیۆنزلیگ بەرامبەر ئایندهۆڤێنی هۆڵەندا، بە تۆمار کردنی 106 گۆڵ لە گەڵ یانەکەیدا ریکۆردێکی مێژوویی تۆمار کرد.

لیۆ پێش ئەم یارییە بە تۆمار کردنی 105 لەگەڵ بلاوگرانا لەگەڵ رۆناڵدۆ یەکسان بوو، کە یاریزانە پۆرتوگالیەکەش لەگەڵ یانەکەی پێشووی واتە ریال مەدرید خاوەن 105 گۆڵ بوو، بەڵام گۆڵکارە مێژوویەکەی بارسا بە تۆمار کردنی گۆڵیک بەرامبەر ئایندهۆڤێن، کۆی گۆڵەکانی گەیاندە 106 گۆڵ و بووە یەکەم یاریزان لە مێژووی چامپیۆنزلیگ لەگەڵ یانەکەیدا ئەم رێژە گۆڵە تۆمار بکات. هەروەها گۆڵکارەکەی بارسێلۆنا بووە خاوەنی زۆرترین گۆڵ لە قۆناخی کۆمەڵەکان و میسی لە کۆی 66 یاری ئەم قۆناخە، 66 گۆڵی تۆمار کردووە.

رائول گۆنزالێسی یاریزانی پێشووی ریال مەدرید بە تۆمار کردنی 66 گۆڵ بۆ یانەکەی لە پلەی سێیەم دێت و هەروەها کەریم بێنزێمای فڕەنسیش بە تۆمار کردنی 47 گۆڵ بۆ ریال مەدرید لە پلەی چوارەم دێت.