سەرۆك بارزانی: عەبدولمەھدی لە كێشەی كورد تێدەگات و ئومێدمان زۆرە بۆ چارەسەری كێشەكان
"دەرفەتێكی نوێ بۆ چارەسەركردنی كێشەكان لەگەڵ بەغدا ھاتووەتە پێش"
K24 - ھەولێر
دوای گەڕانەوەی بۆ ھەرێمی كوردستان ئەمڕۆ سەرۆك مەسعود بارزانی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئەنجامی سەردانەكەی بۆ بەغدا خستەڕوو.
سەرۆك بارزانی رایگەیاند: "له هه‌موو قۆناغه‌كانی هه‌میشه داكۆكیمان كردووه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌موو گرفته‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌بێت به لێك تێگه‌یشتن و رێزگرتن و ئاشتییانه چاره‌سه‌ر بكرێ".
ئەوەشی خستەڕوو: "ئێمه نه‌بووین رێگه‌ی شه‌ڕی هه‌ڵبژارد، به‌ڵكو به‌غدا بووه ده‌رگاكانیان داخستووه و رێگه‌ی تریان هه‌ڵبژارد".
سەرۆك بارزانی گوتی: "ئێستا ده‌رفه‌تێكی دیكه هاتووه‌ته پێش و عه‌بدولمه‌هدیش دۆستێكی ئێمه‌یه و مرۆڤێكه له كێشه‌ی كورد و كوردستان تێده‌گات و لێره ژیاوه، بۆیه ئومێدمان زۆره بتوانین له‌گه‌ڵ ئه‌و بگه‌ینه چاره‌سه‌ری زۆرباش له‌سه‌ر هه‌موو كێشه‌كان. پێمان گوت به هه‌موو توانایه‌كه‌وه پشتیوانی لێده‌كه‌ین، ئومێدیشمان وایە له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌گه‌یه‌نه لێك تێگەیشتنی باش. بۆ ئه‌وه‌ش چووینه به‌غداو نیازپاكی و هه‌ڵوێستی ئاشتییانه‌ی خۆمان نیشان بده‌ین".
سەرۆك بارزانی راشیگەیاند: "له به‌غداش سه‌ردانی هه‌مووانمان كرد، ئه‌وانه‌ی دۆستمان بوون، ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ندی خۆیان لەگەڵ ئێمە پاراست، ئه‌وانه‌ی هه‌موو دژایه‌تیشیان كردین. باسی هه‌موو گرفته‌كانمان كرد، ئه‌وانه‌ی هه‌ن، به‌تایبه‌تی ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم، گه‌یشتووینه‌ته ته‌فاهومێكی باش، بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌كه له رێگه‌ی مادده‌ی 140ه‌وه چاره‌سه‌ر بكه‌ین، به‌ڵام هێشتا حكوومه‌ت پێكنه‌هێنراوه".
سەرۆك بارزانی گوتی: "نامه‌وێ ته‌وه‌قعاتی خه‌ڵك زۆر به‌رزبكه‌مه‌وه، منیش وه‌كو ئه‌وان چاوه‌ڕێم، چونكه كاره‌كه كاتی زۆری ده‌وێت، به‌ڵام ئێستا هه‌مووان باش له‌وه تێگه‌یشتوون جگه له دیالۆگ به هیچ رێگه‌یه‌كی دیكه چاره‌سه‌ر نابێت، من گه‌شبینم و هه‌میشه گه‌شبینیش باشتره له ره‌شیبینی، هه‌وڵی جددیش ده‌ده‌ین گرفته‌كان له رووی ئابووری، سیاسی، عه‌سكه‌ری و ئه‌منییه‌وه چاره‌سه‌ر بكه‌ین. ئومێده‌وارین به شێوه‌یه‌ك بێت خێری هه‌موو لایه‌كی تێدا بێت".
سەرۆك بارزانی راشیگەیاند: "دوای به‌غدا له نه‌جه‌ف موقته‌دا سه‌درم بینی، ھەڵوێستی ئه‌ویش زۆر ئه‌رێنی بوو، دواجار چووینه ئیمارات و كوێت ئه‌وان پێشواوازییان له سه‌ردانه‌كه‌ی ئێمه كرد بۆ به‌غدا و ئاماده‌یی خۆیان بۆ هاوكاری ده‌ربڕی. ئێمه دۆستایه‌تیمان له‌مێژینه‌مان هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌و دوو وڵاته، هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ش كارنامه‌ی سه‌ردانه‌كه‌مان بوو".
سه‌رۆك بارزانی، له وه‌ڵامی رۆژنامه‌وانانیشدا گوتی: "سه‌باره‌ت به ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان، نه‌قسێكی گه‌وره‌ی و هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌بوو نه‌خرایه ده‌نگدان، ئه‌ویش به نیازێكی پاكبوو بۆ پاراستنی یه‌كڕیزی، به‌ڵام له چوار ساڵی داهاتوو ده‌بینه خاوه‌ن ده‌ستوورێكی رێك و پێك".
له‌باره‌ی جێبەجێكردنی ماددەی 140 سەرۆك بارزانی گوتی: "ده‌بێ ماددەی 140 به گوێره‌ی ده‌ستوور چاره‌سه‌ر بكرێت و بۆ نموونه كه‌ركووك، هه‌میشه گوتوومانه ده‌بێ ببێته نموونه‌ی پێكه‌وه ژیانی پێكهاته‌كان، به‌ڵام ناسنامه‌ی كوردستانییه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بۆ هه‌موو پێكهاته‌كان وه‌كو یه‌كه. بۆ ناوچه‌كانی دیكه‌ش، ده‌بێت سێ هه‌نگاوه‌كه به گوێره‌ی مادده‌ی 140 بێت، ئاساییكردنه‌وه، سه‌رژمێری و راپرسییه، جگه له‌وانه‌ش هیچ رێگه‌یه‌كی دیكه گونجاو نییه".
سه‌باره‌ت به ناوچه‌ی سووننه نشینه‌كان سەرۆك بارزانی رایگه‌یاند: "ته‌واوی ئه‌و پرسانه‌مان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیران و به‌رپرسان باسكردووه، كە خزمه‌تگوزاری نییه، دۆخی ئه‌منی خراپه، به‌ڵام تا ئاواره‌كان پێویستیان بێت و بیانه‌وێت لێره بمێننه‌وه، ئاساییه و ده‌رگامان كراوه‌یه، به‌ڵام رێگه‌چاره‌ی گه‌ڕانه‌وه‌یان له رێگه‌ی پاراستنی سه‌قامگیری و دابینكردنی خزمه‌تگوزارییه بۆ هاووڵاتییان".
سەرۆك بارزانی ئەوەشی خستەڕوو: "چونی من بۆ به‌غدا، بۆ ئه‌وه بوو، ئه‌و دیواره نه‌فسییه‌ی دروستبووه بشكێت، ده‌مانه‌وێ جاره‌كی دیكه دووپات له هه‌ڵوێستی ئاشتیخوازانه‌ی خۆمان بكه‌ینه‌وه، هه‌موو كێشه‌كان به گه‌وره و بچووكه‌وه له رێگه‌ی دیالۆگه‌وه چاره‌سه‌ر بكه‌ین، ئێمه‌ش به‌رگریمان له خۆمان كردووه. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هه‌موو سه‌رۆك حزب و به‌رپرسانمان دیوه و هه‌مووان نیه‌تی خۆیان نیشانداوه، مادام نیازییش هه‌یه كێشه چه‌ند گه‌وره‌بێت چاره‌سه‌ر ده‌بێت. ئومێدمان هه‌یه كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بن، به‌ڵام كێشه زۆرن و گرفتی زۆر له به‌رده‌من، ئومێدمان هه‌یه زۆر له كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ین، چونكه من ئه‌و نیازه‌م له به‌غدا بینی. بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تیش گفتوگۆ به‌رده‌وامه له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان، پاڵێوراویش كه راگه‌یه‌ندراو ئه‌وكات ده‌زانن كێ ده‌بێت".
سەرۆك بارزانی گوتی: "له به‌غدا باسی ئه‌وه‌مان كردووه ده‌ستپێشخه‌ری بكه‌ین، ئێمه لای خۆیمان تاوتوێی ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه بزانین سه‌رده‌كه‌وێت، ئه‌گه‌ر بزانین سه‌رناكه‌وێت هیچ هه‌نگاوێكی كرداری ناگرینه‌به‌ر".
گوتیشی: "پێشبینی ناكه‌م عادل عه‌بدولمه‌هدی هیچ بڕیارێكی هاوشێوه‌ی ئه‌وانه‌ی پێش خۆی بدات، وه‌كو بڕینی بودجه و داخستنی فڕۆكه‌خانه‌كان، ئومێده‌وارم ئه‌وه‌ش دووباره نه‌بیته‌وه، ده‌ریشكه‌وت هیچ ئه‌نجامی نه‌بوو، راسته ئه‌زیه‌تمان بینی و كێشه‌مان بۆ دروست بوو، به‌ڵام ده‌ركه‌وت ئه‌نجامی نه‌بوو و ئه‌زموونێكی شكستخواردوو بوو، ئه‌وانیش گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی جگه له دیالۆگ هیچ رێگه‌یه‌كی دیكه سوودی هه‌بێت. خۆشم پێشبینی ناكه‌م عادل عه‌بدولمه‌هدی بیه‌وێت خه‌ڵكی كوردستان ئه‌زیه‌ت بدات، باسی ئه‌و بابه‌ته‌شمان كردووه، زۆر شتیش خۆی حه‌زده‌كات بیكات، به‌ڵام ئێستا ناتوانێت".
لە وەڵامی پرسیاری پەیامنێری كوردستان24 لەبارەی داعش، سەرۆك بارزانی گوتی: "به‌داخه‌وه داعش ته‌واو نه‌بووه و به ئاسانیش ته‌واو نابێ و له جاران خراپتربوو له ئێستا، ئێستا شه‌ڕی داعش سه‌ختتره له جاران. پێشتر ده‌زانرا له كوێیه و پلانی سه‌ربازی داده‌نرا و چۆن هێرشی ده‌كه‌ینه سه‌ر، به‌ڵام ئێستا دیار نییه، جاران له‌سه‌ر زه‌وی بوو ئێستا له ژێر زه‌وییه. هاوكات له زۆر شوێنیش گه‌ڕاوه‌ته‌وه و به ئاشكرا بوونیان هه‌یه. هۆكاره‌كه‌شی چاره‌سه‌رنه‌كردنی ئه‌و كێشانه‌ن كه بوونه‌ته هۆی دروتسبوونی قاعیده‌ی پیشوو و داعشی ئێستا".
سەرۆك بارزانی ئاماژەی بەوەشدا: "تا ئێستا كار له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌كان كراوه و نه‌ك هۆكاره‌كانی ده‌ركه‌وتنی، ره‌نگه نه‌توانێت ناوچه‌یه‌كی فراوان داگیر بكات، به‌ڵام زیان و په‌لاماری تیرۆریستی ده‌بێت".
سەبارەت بە پەیوەندییەكانی ھەرێمی كوردستان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و ناوچەكە سەرۆك بارزانی گوتی: "رۆژ به رۆژ په‌یوه‌ندییه‌كانمان باشتر ده‌بێت و ئێستاش په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ و كه‌نداویش باشه".