كوردستان و ھیندستان پەیوەندییە بازرگانییەكانیان بەھێز دەكەن
به‌هۆی بارودۆخی عێراق بازرگانانی هیندستان له ره‌وشی ئارامی هه‌رێمی كوردستان ئاگادار نین
K24 – هه‌ولێر:
شاندێكی بازرگانی هیندستان، كه له 30 كۆمپانیا پێك هاتبوون. بۆ پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه بازرگانیه‌كانیان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی ژووری بازرگانی هه‌ولێرییان كرد.
برادیب سینگ، باڵيۆزى هیندستان له عێراق رایگه‌یاند، به‌هۆی بارودۆخی عێراق بازرگانانی هیندستان له ره‌وشی ئارامی هه‌رێمی كوردستان ئاگادار نین. بۆیه هه‌وڵده‌ده‌ين شاندی زیاتری بازرگانیی بێنه هه‌رێم و له‌وماوه‌یه‌كی نزیكدا كۆمه‌ڵێك كۆمپانیای گه‌وره دێنه هه‌رێمى كوردستانه‌وه.