هيندستان له برى ئێران نه‌وتى عێراق و كوردستان ده‌كڕێت
هيندستان ده‌یه‌وێت جێگرەوەیەك بۆ كڕینی نه‌وتی ئێران بدۆزێته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
هيندستان ده‌یه‌وێت جێگرەوەیەك بۆ كڕینی نه‌وتی ئێران بدۆزێته‌وه، له میانه‌ی به‌شداریكردنی دیداری بازرگانی ھندستان و یه‌كێتی ژووره بازرگانييهكانی هه‌رێمی كوردستان، باڵێوزی هيندستان له‌كۆنگره‌یه‌كی رؤژنامهوانیدا رایگه‌یاند ئەوان نه‌وتی زۆر له عێراق ده‌كڕن و دەیانەوێت ڕاسته‌وخۆش ئاڵۆگۆڕی بازرگانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن.
باڵيۆزى هيندستان له عێراق، برادیب سینگ گوتى: ئێمه ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ نزیكه‌ی 25 كۆمپانیاى هيندستان سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان‌مان كردوه، كه‌زۆربه‌یان له بواری خوارده‌مه‌نیدا كارده‌كه‌ن.
گوتيشى: ئه‌ندامانى شانده‌كه‌مان هه‌موویان كه‌سانی شاره‌زاو خاوه‌ن ئه‌زموونن، ده‌مانه‌وێت په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆی بازرگانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام بده‌ین.
هه‌روه‌ها گوتى: له‌ئاینده‌یه‌كی نزیكدا كۆمه‌ڵێك كۆمپانیای هيندستان سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن.
باڵيۆزى هيندستان به بێ ئاماژه پێكردن بۆ ئه‌و فشارانه‌ى ئه‌مه‌ريكا له‌سه‌ر وڵاته‌كه‌ى درووست كردووه به مه‌به‌ستى ده‌ستبه‌رداربوون له نه‌وتى ئێران، گوتى: ئێمه نه‌وتێكی زۆر له عێراق ده‌كڕین و ده‌مانه‌وێت ئه‌و پهيوهندييهشمان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان زیاتر به‌هێز بكه‌ین.