هانده‌رانی سانجێرمان له دژی ئه‌ستێره‌یه‌كی یانه‌كه‌یان خۆپیشاندانیان ده‌ستپێكرد
به ڤیدیۆ... هانده‌ران داوا ده‌كه‌ن ئه‌م یاریزانه له پاریس نه‌مێنێت و بچێته بارسێلۆنا
دوای سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ی پاریس سانجێرمان له دژی لیڤه‌رپوول له چامپیۆنزلیگ، هانده‌رانی پاریس خۆشپیشاندانیان له دژی ئه‌ستێره‌یه‌كی یانه‌كه‌یان كرد و داوایان كرد له یانه‌كه‌یان نه‌مێنێت و بچێته بارسێلۆنا.
پاریس سانجێرمان شه‌وی رابردوو له یارییه‌كی چاره‌نووسساز به 2 گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك شكستی به لیڤه‌رپوول هێنا و بلیتی قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگی بڕی.
پێگه‌ی ده‌یلی مه‌یلی بریتانیا نووسیویه‌تی: به‌هۆی زیادبوونی ده‌نگۆی چوونی ئه‌دریان رابیۆ بۆ یانه‌ی بارسێلۆنا تا دێت ئه‌و یاریزانه له پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی سانجێرمان دوورده‌كه‌وێته‌وه، شه‌وی رابردووش رابیۆ له خوله‌كی 85 به‌شداری له یارییه‌كه كرد.
له دوای یارییه‌كه، هانده‌رانی پاریس سانجێرمان به‌هۆی زیادبوونی ده‌نگۆی چوونی ئه‌دریان رابیۆ بۆ بارسێلۆنا له‌به‌رده‌م ده‌رگای تێپه‌ڕبوونی ئۆتۆمبێلی یاریزانانی سانجێرمان وه‌ستان و دروشمی ده‌ركردنی ئه‌دریان رابیۆیان به‌رز كرده‌وه.
هانده‌ران سانجێرمان نووسیبوویان: رابیۆ له سانجێرمان مه‌مێنه‌وه و بڕۆ بارسێلۆنا.
ئه‌دریان رابیۆی ته‌مه‌ن 23 ساڵ، له هاوینی ئه‌مساڵ گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ سانجێرمان كۆتایی دێت و هه‌موو ده‌رگایه‌كی له باره‌ی نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی به‌ڕووی یانه‌كه‌ی داخستووه و ئه‌گه‌ری به‌هێز هه‌یه له گواستنه‌وه‌ی زستانه یان هاوینه درێسی بارسا بپۆشێت.
رابیۆ له كۆی 225 یاری بۆ پاریس سانجێرمان، 24 گۆڵ و 17 ئاسیستی هه‌یه.
