دیمەنی شادبوونەوەی چەند سەربازێک بە سەگەکانیان ناخ هەژێنە
سەربازەکان چەند مانگێک بەهۆی ئەرکی سەربازیی دووربوون لە ماڵەوە
K24 – ههولێر:
دیمەنی گەڕانەوەی چەند سەربازێکی ئەمەریکی بۆ ماڵەوە و شادبوونەوەیان بە سەگەکانیان دیمەنێکی ناخ هەژێن دروست دەکات.
لەلایەن کەسە نزیکەکانی ئەو سەربازانە، دیمەنی شادبوونەوەی سەگەکان بە سەربازەکان تۆمارکراوە کە ماوەیەکی زۆرە بۆ ئەرکی سەربازیی لە ماڵەوە دووربوون.
سەگ بە ئاژەڵێکی بەوەفا و دۆستی دێرینی مرۆڤ هەژمار دەکرێت. زۆر کەس بە تایبەت لە وڵاتانی رۆژئاوا، سەگەکان وەک بە شێک لە خێزانەکانیان تەماشا دەکەن و گرنگی تایبەتییان پێدەدەن، ئەمەش وایکردووە، پەیوەندییەکی خۆنەویستانە لە نێوان مرۆڤ و ئەو سەگە ماڵییانەدا دروست ببێت.
These soldiers have been away for months and their dogs are so happy to welcome them back home! ❤️? pic.twitter.com/hpojQWZ65c
— Daily Mail Online (@MailOnline) November 29, 2018
H.j