ساڵێك بوو شووی كردبوو ئینجا زانی كه پیاوه
كه چووه ژووری پزیشك ئافره‌ت بوو كه هاته ده‌ره‌وه پیاو بوو
K24- هه‌ولێر:
ئافره‌تێكی ته‌مه‌ن 26 ساڵی له كه‌رتی هونان له وڵاتی چین بڕیاریدا سه‌ردانی پزیشك بكات، بۆئه‌وه‌ی هۆكاری ئه‌وه بزانێت ئاخۆ بۆچی تائێستا نه‌یتوانیوه سك‌پڕ بێت، له‌كاتێكدا ماوه‌ی ساڵێكه هاوسه‌رگیری كردووه.
ئه‌و ئافره‌ته كه ناوی خۆی ئاشكرا نه‌كردووه، به پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی "Asia One"ى راگه‌یاندووه، "سه‌ردانی پزیشكی ئافره‌تانم كرد، بۆئه‌وه‌ی بزانم بۆچی تائێستا نه‌متوانیوه سك‌پڕ بم، له‌كاتێكدا ماوه‌ی ساڵێكه هاوسه‌رگیریم كردووه، كاتێك پزیشكه‌كه پشكنینی بۆ كردم، پێی گوتم: تۆ پیاوی و ناتوانی هه‌رگیز سك‌پڕ بیت و له‌ڕووی بایۆلۆجیشه‌وه ناكرێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك به ئافره‌ت وه‌سف بكرێیت".
به‌گوێره‌ی ئه‌و پێگه ئه‌لیكترۆنییه، جه‌سته‌ی ئه‌و كه‌سه كێشه‌ی كه‌می هۆرمۆنی نێرینه "ئه‌ندرۆجین"ـی هه‌بووه، كه كه‌می ئه‌و هۆرمۆنه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی جه‌سته‌ی مرۆڤ له سینگه‌وه تا ئه‌ندامی زاوزێ وه‌ك ئافره‌تێك ده‌ركه‌وێت، له هه‌مانكاتدا له‌ناوه‌وه هێلكه‌دان و منداڵدانی نییه و، جووته وه‌ته‌كانیش له ده‌ره‌وه‌ی له‌ش ده‌رنه‌كه‌وتوون، بۆیه هه‌ر كه‌سێك ئه‌م سیفه‌ته بایلۆجیانه‌ی هه‌بێت، به پیاو هه‌ژمارده‌كرێت، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه هه‌ڵگری كرۆمۆسۆمی جۆری "Y"ی نێرینه‌یه.
هه‌ندێك له‌و كه‌سانه‌ی هه‌ڵگری ئه‌م سیفه‌تانه‌ن، خۆیان له‌ریزی ئافره‌تان هه‌ژمارده‌كه‌ن و هه‌ندێكی دیكه‌ش خۆیان به پیاو ده‌ناسێنن و به‌شێكیشیان خۆیان وه‌ك نێره‌مووك ده‌نوێنن.
به‌گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كانی نووسینگه‌ی مافی مرۆڤی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، له 1.7%ی ئه‌و منداڵانه‌ی له‌دایك ده‌بن، ئه‌و جۆره تایبه‌تمه‌ندییه‌یان تێدایه.
H.B