به‌ڕه‌وشترین یاریزانی خولی ئیتاڵیا ده‌ستنیشان كرا

ئه‌م به‌رگریكاره‌ 146 یارییه‌ له‌سه‌ریه‌ك به‌بێ پێكان و دابڕن و كارتی سوو یاری ده‌كات

به‌رگریكارێكی لازیۆ140  یارییە لەسەر یەک بەبێ پێکان و دابڕان و دوور کەوتنەوە یاری دەکات و نزیكه‌وه‌ له‌وه‌ی ریكۆردی خاڤێر زانیتی كاپتنی پێشووی ئینته‌ر میلان بشكێنێت.

فرانچێسکۆ ئاچێربی بەرگریکاری یانەی لازیۆی ئیتاڵیا ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمار کردووە و 3 ساڵە بێ ئەوەی تووشی پێکان ببێت یاخود کارتی سوور پێ بدرێت بەشداری یارییەکانی یانەکەی دەکات.

بەرگریکارە30  ساڵانەکەی لازیۆ لە مانگی ئۆکتۆبەری ساڵی 2015ـەوە بەردەوام یاری بۆ یانەکانی دەکات، بێ ئەوەی لە هیچ یارییەک تووشی پێکان بێت یاخود لەلایەن ناوژیوانەوە کارتی سووری پێدرابێت، بۆیە ئاچێربی 140 یارییە لە دوای یەک یاری دەکات.

ئەم یاریزانە دوایینجار کە بەشداری یارییەکی یانەکەی نەکردووە، رێکەوتی چواری ئۆکتۆبەری 2015  بوو لە یاری ساسۆلۆ بەرامبەر ئێمپۆلی بەشداری نەکرد، لەو کاتەوە و دوای پەیوەندی کردنیشی بە ریزەکانی لازیۆ، بەشداری گشت یارییەکانی کردووە.

لە ئیتاڵیا خاوەنی زۆرترین یاری لەسەر یەک، خاڤێر زانێتی بەرگریکاری پێشووی ئینتەر میلانە کە ئەم یاریزانە ئارجێنتیناییە 169 یاری لەسەر یەک یاری بۆ یانەکەی کردووە، بێ ئەوەی تووشی پێکان بێت یاخود سزا بدرێت.