زیزۆ له ماڵهكهی خۆی دانیشتووه، كهچی ناسناوێكی بردهوه
زیزۆ له ماڵهوهش توانی ململانێی گواردیۆلا، كلۆپ و سیمیۆنی بكات
فێدراسیۆنی نیودەوڵەتی ئامار و مێژوو پۆلینی باشترین راهێنەرانی جیهانی بۆ ساڵی 2018 بڵاوکردەوە و زینەدین زیدانی فڕەنسی و راهێنەری پێشووی ریال مەدرید توانی ناسناوەکە بەدەست بێنیت.
ئەم فێدراسیۆنە ساڵانە هەڵدەستێت بە دەست نیشانکردنی باشترینەکانی جیهان و بۆ ئەمساڵیش راهێنەرە فڕەنسیەکەی مێرنگی بۆ جاری دووەم لەسەر یەک توانی بە کۆکردنەوەی 296 خاڵ ئەم ناسناوە بەدەست بێنێت، لە دوای ئەویش یۆرگن کلۆپی ئەڵمانی و راهێنەری یانەی لیڤەرپولی ئینگڵاند پلەی دووەمی بەرکەوتووە.
زیدان دوای بەدەست هێنانی سێ ناسناوی چامپیۆنزلیگ لەگەڵ یانەی ریال مەدرید، سەرەتای ئەم وەرزە بریاریدا بە یەکجاری واز لە راهێنەرایەتی ئەم یانەیە بهێنێت و تا ئێستاش راهێنەرایەتی هیچ یانەیەکی وەرنەگرتووە.
1ـ زیدان 296 خاڵ
2ـ یۆرگێن کلۆپ 109 خاڵ
3ـ پێپ گواردیۆلا 105 خاڵ
4ـ دیێگۆ سیمیۆنێ 48 خاڵ
5ـ ماسیمیلیانۆ ئالێگری 33 خاڵ
.jpg)