نههامتییهكان بهرۆكی سانچێز بهرنادهن
سانچێز كێشهی راستهقینهی ههیه
ئالێکسس سانچێز، هێرشبەری چیللی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگڵاند نەهامەتیەکان بەرۆکی بەرنادەن و لە راهێنانەکانی دوێنێ و یانەکەی تووشی پێکان بوو.
ماڵپەری فەرمی شەیتانە سوورەکان بڵاویکردەوە کە هێرشبەرە چیللی یانەکەیان لە راهێنانەکانی دوێنێدا لە رانی راستیدا هەستی بە ئازارێکی زۆر کردووە و نەیتوانیوە لە راهێنانەکانی بەردەوام بێت، بۆیە بریارە ئەمڕۆ لەلایەن پزیشکانی یانەکەیانەوە پشکنینی پزیشکی بۆ بکرێت و پاشان وادەی دوور کەوتنەوەی بڵاو دەکرێتەوە.
سانچێزی 29 ساڵان ئەم وەرزە نەیتوانیوە ئاستێکی باش پێشکەش بکات، هەربۆیە لەلایەن خۆزێ مۆرینیۆی راهێنەری یانەکەی وەکو یاریزانی یەدەک بەشداری پێدەکرێت و ئەم وەرزە لە کۆی 10 یاری تەنها گۆڵێکی تۆمار کردووە و پاسێکی گۆڵی هەبووە.