ماراسۆنی نێوده‌وڵه‌تی بایسكلسواری به سپۆنسه‌ری میدیایی كوردستان24 كۆتایی هات
ماراسۆنه‌كه به‌به‌شداری زیاتر له 600 كه‌س به‌ڕێوه چوو
ماراسۆنی نێوده‌وڵه‌تی بایسكلسواری هه‌ولێر، به به‌شداریی 600 كه‌س و به ئاماده‌بوونی به‌شێك له كۆنسوڵی وڵاتان له هه‌ولێری پایته‌خت كۆتایی هات.
بۆ یه‌كه‌م جار له‌سه‌ر ئاستی كوردستان و عێراق ماراسۆنێكی بایسكلسواری نێوده‌وڵه‌تی له هه‌ولێری پایته‌خت به‌ڕێوه چوو. كوردستان24 هاوبه‌شی و سپۆنسه‌ریی میدیایی ئه‌و ماراسۆنه‌ی كرد كه رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی كۆچ به هاوكاریی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌رپه‌رشتی ماراسۆنه‌كه‌ی كرد.
مه‌ودای ماراسۆنه‌كه‌ش سێ كیلۆمه‌تر مه‌تر بوو، له چوارڕیانی كورانی عه‌نكاوه به به‌شداریی 600 كچ و كوڕی شار و شارۆچكه‌كانی كوردستان ده‌ستی پێكرد و له به‌رده‌م چایخانه‌ی مه‌چكۆ و قه‌ڵاتی هه‌ولێر كۆتایی هات.
ماراسۆنه‌كه هه‌وڵێك بوو بۆ ئه‌وه‌ی لێخوڕینی بایسكل له باشووری كوردستان ببێته كولتوور، له كۆتایی مه‌راسیمه‌كه‌ش به‌رپرسانی حكوومی و پارێزگاری هه‌ولێر و نوێنه‌ری كونسوڵخانه‌كان ماراسۆنه‌كه‌یان به هه‌نگاوێكی گرنگ بۆ به كولتووركردنی بایسكلسواری و پاكڕاگرتنی ژینگه وه‌سف كرد.