"بـارسـێلۆنا له‌گه‌ڵ رابیۆ گه‌یشته رێككه‌وتن"
ئه‌دریان رابیۆ ده‌بێته جێنشینی ئه‌ندرێس ئینیێستا
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیتاڵیا جه‌ختی له‌وه كردۆته‌وه كه ئادریان رابیۆی ناوه‌راستكاری پاریس سانجێرمان له گواستنه‌وه‌ی هاوینه‌ی داهاتوو رووده‌كاته بارسێلۆنا.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 1 دێسێمبه‌ری 2018، تۆڕی هه‌واڵی (ڕای سپۆرت)ـی ئیتاڵیا ئاشكرای كردووه كه بارسێلۆنا له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی ئه‌دریان رابیۆ گه‌یشتۆته رێككه‌وتن.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه (كڵۆدیا گارسیا) به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی ئه‌دریان رابیۆ چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی بارسێلۆنا گه‌یشتۆته رێككه‌وتنی كۆتایی و بۆ وه‌رزی داهاتوو له بارسێلۆنا ده‌بێـته جێنشینی ئه‌ندرێس ئینیێستا.
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش كراوه كه ئه‌دریان رابیۆ له مانگی شووباتی ساڵی داهاتوو به فه‌رمی رۆیشتنی بۆ بارسێلۆنا راده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه له هاوینی داهاتوو گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ پاریس سانجێرمان كۆتایی دێت و هه‌موو ده‌رگایه‌كانیشی بۆ نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی به‌ڕووی یانه فره‌نساییه‌كه داخستووه.
ئه‌دریان رابیۆی ته‌مه‌ن 23 ساڵ، له یانه‌ی پاریس سانجێرمان پێگه‌یشتووه، رابیۆ له 161 یاری، 14 گۆڵ و 14 ئاسیستی بۆ پاریس سانجێرمان كردووه.