پارتی گفتوگۆكانی پێكهێنانی حكوومهت دهستپێدهكاتهوه
"یهكێتی و گۆڕان داوای ئهم پۆستانه دهكهن"
K24 - سلێمانی:
پارتی بەم نزیکانە گهڕی دووەمی سەردانەکانی بۆ لای لایەنەکان دەستپێدەکاتهوه، یەکێتی و گۆڕانیش لە خۆئامادەکردنن تا پاکێجەکانیان له بارەی بەشداریيان لە کابینەی نۆیەمی حکوومەت, رادەستی پارتی بکەن.
گوتەبێژی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی لەسلێمانی و ھەڵەبجە، دەڵێت: "پارتی بەم نزیکانە سەردانەکانی دەستپێدەکاتهوه و سەرجەم پرسەکان یەکلا دەکرێنەوە".
پێکھێنانی کابینەی نۆیەم، گەرمترین مژاری ئهو لایەنە سیاسیيانهیه کە مەیلی بەشداریيان لەحکوومەت ھەیە، ھەریەکە خۆی بۆ وەرگرتنی پۆستە سیادییەکان ئامادەکردووە.
شاندەکەی پارتی دیموکراتی کوردستان، رای گۆڕان و یەکێتی لەسەر کابینەکە بەباشی وەرگرتووە و بەم نزیکانە له کۆبوونەوەی سەرکردایەتی گفتوگۆی لە بارەوە دهکهن، لە گهڕی دووەمی سەردانەکەشیان دوا ھەڵویستی پارتی به لایهنه سیاسییهكان دهگهیهنن.
گوتەبێژی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی لە سلێمانی و ھەڵەبجە روونیدەکاتەوە پاکێجێك له بارەی میکانیزمی چۆنیهتی پێکھێنانی کابینەی نوێ لە کۆبوونەوەکانیان دەخەنەڕوو.
یەکێتی نیشتمانی کوردستان بەباشی خۆی ئامادەکردووە، بۆ گفتوگۆ و دانوستان، تا ئەو پۆستانەی ھەوڵیان بۆ دەدات بەدەستیان بینێت، بەشێك لە سەرکردەکانیشان پێیانوایە گفتوگۆ و دانوستانەکان دواکەوتوون و بە پێویستی دەزانن بەزوویی رێکكەوتن بکرێت.
گۆڕان ھێشتا کۆنەبووەتەوە، بەڵام خۆی یەکلاکردووەتەوە گەر پرسی سەرۆکایەتی ھەرێم بھێنرێتەوە بەر باس، ئەوە پۆستی جێگری سەرۆکی ھەرێم و جێگری سەرۆکی حکوومەت و جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانیان ئەوێت، یەکێتیش داوای سەرۆکی پەرلەمان و جێگری سەرۆکی حکوومەت دەکات، بەڵام بەو مەرجەی یەک جێگری ھەبێت.
ئ. م