پارێزگاری سهپێندراوی كهركووك ههوڵهكانی تهعریبی چڕكردووهتهوه
یهكێتی ههڕهشهی جووڵاندنی شهقام دهكات
K24 - كهركووك:
هەوڵەکانی راکان جبووری، پارێزگاری سەپێنراوی کەرکووك، بۆ تەعریبکردنەوەی کەرکووك بەردەوامە و یەکێتیش هەڕەشەی جووڵاندنی شەقام لە پارێزگارە سەپێنراوەکە دەکات.
بە گوێرهی زانیاريیەکانی کوردستان24، هەوڵەکانی ڕاکان جبووری بۆیە چڕبووهتەوە بۆ گەڕانەوەی عەرەبە هاوردەکان، چونکە ناوبراو لە کۆتایی تەمەنی پۆستەکەیدایە و چەند رۆژێکی دیکە لە پەرلەمانی عێراق وەک پەرلەمانتار دەست بەکاردەبێت.
تەعریبی راکان جبووری، پارێزگاری سەپێنراوی کەرکووك گەڕانەوەی سەد ماڵی عەرەبی هاوردەیە لەسەر دەستی هێزە عێراقيیەکان بۆ سنووری شارۆچکەی داقووق، پارێزگارە سەپێنراوەکەی کەرکووك بەم کارەوە نەوەستاوە ، بەڵکو لەهەوڵێکی دیکەدا دەیەوێت 93 ماڵی عەرەبی دیکەی هاوردە بگەڕێنێتەوە بۆ سنووری ناحیەی سەرگەڕان.
نووسراوهکە لای کوردستان24ەو بەڕێوهبەری ناحیەکەش داوای هاوکاری لەهێزە عێراقیيەکان کردووە.
دۆخەکە یەکێتی نیشتمانی کوردستانی نیگەران و تووڕەکردووە دەرئەنجامەکەشی دەخەنە ئەستۆی پارێزگاری سەپێنراوی کەرکووك.
چەند ڕۆژێکی دیکە بڕیارە ڕاکان جبووری، لە نێوان پۆستی پارێزگا و ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەران خۆی یەکلای بکاتەوە، بەپێی زانیاريیەکان راکان سەعید بڕیارە وهك پهرلهمانتار دەست بەکاربێت، بەڵام دەیەوێت دوای خۆی وەکالەت بۆ قائیمقامی حەویجە بکات، کە عەرەبێکی هاوبيری خۆیەتی.
هیچ شتێك بەقەد بڕیارەکانی پارێزگاری سەپێنراوی کەرکووك، خەڵکی تووڕە نەکردووە، بەتایبەت ئەو پرۆسەیهی کە لەدوای 16ى ئۆکتوبەرەوە بە پاڵپشتی هێزە عێراقیيەکان جێبەجێی دەکات.
ئ. م